یەکێتیی زانایان: نوێژی جەژن نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی

2025-06-05  533 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە پێویست ناکات لە یەکەم رۆژی جەژندا بەشداری لە هەردوو نوێژی بەکۆمەڵی جەژن و هەینی بکرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "هەندێک جار رێک دەکەوێت کە جەژن و هەینی بکەونە هەمان رۆژ، بەو هۆیەوە دوو نوێژی بەکۆمەڵ دەکرێن و دوو وتاریش لە مزگەوتەکان دەدرێن، وەک ئەم ساڵ کە جەژن و هەینی کەوتوونەتە یەک رۆژ."
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "لەنێو بەشێك لە موسڵمانان بڵاوبووەتەوە کە ئەو جەژنانەی دەکەونە هەینی، بەشداریکردن لە نوێژێکی بەکۆمەڵیان ئەرکێکی ئایینییە و ئەوی دیکە پێویست نییە. بەڵام نوێژی جەژن و نوێژی هەینی شوێنگرەوەی یەک نین؛ نوێژی هەینی فەرزە و نوێژی جەژنیش سوننەتە؛ هەربۆیە ناکرێت لەبری فەرز، سوننەت بکرێت."
 
وتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە موسڵمانان دەکات بەشداری هەردوو نوێژی جەژن و هەینی بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە