د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین
2025-06-05
189 جار خوێنراوەتەوە
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگهیەنێت، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو "دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی" هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ "هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر له پهیامی جهژندا باسی لهوهكردوه، "لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەمو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدڕاڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵاو باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و، نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و، بەهێزبونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەموان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەمو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
سبهی یهكهمین ڕۆژی جهژنی قوربانه و هێشتا موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان موچهی مانگی پێنجی ئهمساڵیان وهرنهگرتوه، ئهوهش بههۆی ڕاگرتنی پارهی مووچه لهلایهن وهزارهتی دارایی عێراقهوه به بیانوی ئەوەی ههرێمی كوردستان پانەندییەکانی جێبەجێ نەکردووە.
|