ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ 1ی2ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکەدایە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دووپاتی دەکاتەوە، پۆستی سەرۆککۆمار ئیستیحقاقی یەکێتییە.
د. ڕێبوار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست بە ٧ڕۆژی راگەیاند: دانیشتنی سبەینیێ ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و هیشتا یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی هاوبەش ڕێکنەکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد:بڕیارە ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگی دواکۆبوونەوەی خۆی لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار ئەنجام بدات،ئەمەش لەکاتێکدایە، کە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلا کردووەتەوە، کە نوری مالیکیە،بەڵام هەرکەسێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو پۆستە وەربگرێت، گرنگە عیراق لەو هەموو قەیرانەی تێیکەوتووە دەربهێنێت.
ئاشکراشی کرد: کۆبوونەوەکان لە نێوان لایەنەکانی عیراق لەسەر یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە هێشتا بەردەوامی هەیە، لەپاش یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار پێویستە سەرۆکوەزیرانیش یەکلایی بکرێتەوە، وەک نەریتێکی سیاسی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،، بڕیاربوو رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ سبەی یەکشەممە دواخست
|