زیاتر له هه‌شت ملیۆن ئۆتۆمبێل له عێراق هەیە و كامێراكانی چاودێری زیاد ده‌كرێن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كان له وڵات‌دا هه‌شت ملیۆنی تێپه‌ڕاندوه، ده‌شڵێت، كه ته‌كنه‌لۆجیای چاودێری مۆدێرن و كامێرای تۆماركردنی تیژڕه‌وی سه‌ركه‌وتو بوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی نیوه".
میقداد میری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕوداوه چاودێركراوانه‌ی له‌سه‌ر سێ ڕێگای سه‌ره‌كی چڕبونه‌ته‌وه، (به‌غدا - كه‌ربه‌لا)، (بابل - كه‌ربه‌لا)، و (نه‌جه‌ف - كه‌ربه‌لا)، ئاماژه‌ی به كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ كرد دوای دانانی ڕادار و كامێرا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ لیژنه‌ی مه‌یدانی پێكهێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه زۆرترین روداوی هاتوچۆیاندا تێدا تۆمارده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تیمه‌كانی پشكنین بۆ پشكنینی مه‌ینۆشی ره‌وانه‌ی چه‌ند شوێنێك كراون، كه له‌ئه‌نجامیشدا 157 حاڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیان له‌ژێر كاریگه‌ری كحولدا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ تۆماركردوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئۆتۆمبێلە سه‌رجه‌م سواڕه‌و (ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسكیل، ئامێری بیناسازی) كه لە عێراقدا تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته زیاتر لە هه‌شت ملیۆن و 287 هەزار ئۆتۆمبێل، بەهۆی هاوردەکردنی بەردەوامیشه‌وه پێشبینیدەکرێت ئەم ژمارەیە تا ساڵی 2030 زیاتر لە نۆ ملیۆن ئۆتۆمبێل تێپەڕێنێت.
|