نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

2026-06-13  213 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرماش نزم دبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە رۆژئاوای هەرێم هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور. پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانەکی کورت خایەن هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە