داهاتوویەکی چاوەڕواننەکراو بۆ کاسێمیرۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
تۆڕی میدیای TNT sportsـی ئەرجەنتینی هەرایەکی گەورە دەنێتەوە و ئاشکرای دەکات کە ئەگەر هەیە کاسێمیرۆی یاریزانی بەرازیلی بچێتە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای رکابەری هەمیشەیی ریال مەدرید، کە یاریزانە بەرازیلییەکە لەسەردەمی زێڕینی یانەی شاهانەدا رۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
کاسێمیرۆ و یانەی مانچێستەر یونایتدیش رایانگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، کاتێک ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی تەواو دەبێت، کاسی لەو یانەیە دەڕوات و وەک یاریزانێکی ئازاد دەچێتە یانەیەکی دیکە،
تەمومژێکی چڕ ئاسۆی داهاتووی کارلۆس کاسێمیرۆی بەرازیلی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچێستەر یونایتد دەگرێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی شەیتانە سوورەکان بەفەرمی رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رێڕەوی ئەو ئەستێرەیە و یانەکە لە یەکدی جیا دەبنەوە.
کاسێمیرۆ کە چوار وەرزی لەنێو ئۆڵترافۆرد بەسەربرد و لە 146 یارییدا ژمارەیەک گۆڵی گرنگی تۆمارکرد، دەبێت بەدوای شوێنێکی نوێدا بگەڕێت بۆ یاریکردن.
بۆمبەکەی TNT Sports و شۆکێکی چاوەڕواننەکراو!
لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون کاسێمیرۆ بەرەو خولی سعودی یان ئەمریکی بڕاوت، تۆڕی TNT Sportsـی ئەرجەنتینی بۆمبێکی تەقاندەوە و جیهانی تۆپی پێی هەژاند. ئەم دەزگایە وێنەیەکی کاسێمیرۆی بەدرێسی یانەی بارسێلۆناوە بڵاوکردەوە و پرسیارێکی تاقەتپڕوکێنی ئاراستەی هاندەران کرد "ئایا دەتوانن کاسێمیرۆ بە درێسی بلاوگۆراناوە خەیاڵ بکەن؟".
ئەم وێنەیە هەرزوو بووە باس و خواستی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە لای هاندەرانی قەڵای سپی قبوڵکردنی ئەم دیمەنە کارێکی ئاسان نییە. کاسێمیرۆ تەنیا یاریزانێک نەبوو لە ریال مەدرید، بەڵکو یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی 'نەوەی زێڕین' کە سێ نازناوی یەک بە دوای یەکی چامپیۆنزلیگیان لە 2016 و 2017 و 2018 و نازناوێکی دیکەشیان لە 2022 بۆ مەدرید بردەوە.
پرسیار ئەوەیە ئایا پاسەوانە دڵسۆزەکەی مەدرید خەنجەر لە مێژووی خۆی دەدات؟ ئایا پیاوە پۆڵایینەکەی پێشووی بێرنابیۆ، ئامادەیە هەموو ئەو مێژووە پڕ لە شکۆیە بخاتە لایەک و درێسی رکابەرە مێژووییەکە بپۆشێت؟ یان ئەمە تەنیا یارییەکی میدیاییە و داهاتووی کاسێمیرۆ رووەو کەناراوێکی دیکە دەبێت؟ تەنیا کات وەڵامی ئەم مەتەڵە ئاڵۆزە دەداتەوە.
|