“شەل و شەپک” لە زاخۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
چالاکییەکانی چوارەمین فێستیڤاڵى جلوبهرگی کوردی ناسراو بە فێستیڤاڵی “شهل و شهپک” له شارى زاخۆ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە، شاری زاخۆ میوانداری چوارەمین فێستیڤاڵی “شەل و شەپک” و جلوبەرگی کوردی کرد کە ئامانج لێی بهکارهێنان و پۆشینی ئهو جلوبهرگهیه تاوهکو جارێکی دیکه بکرێتهوه کولتوور و به کۆمهڵگه بناسرێنهوه.
لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکەدا مەسعود بارزانی و چەندین نووسەر، لێکۆڵەر، هەڵبەستڤان و دیزاینەری جلوبەرگ ئامادەبوون.
لە فێستیڤاڵەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەی بوون، کولتوور و ڕەسەنایەتی پۆشاکی کوردی نمایشکران و چەندین نمایشی هونەری پێشکەش کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ، ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە پاراستن و زیندووکردنەوەی میراتی ڕۆشنبیری و نیشاندانی جوانی و ڕەسەنایەتی جلوبەرگە کوردییە کۆنەکانە، کە وەک بەشێکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی ناوچەکە تەماشا دەکرێت.
|