زۆر بەکارهێنانی شاشە کاریگەری لەسەر یادگە و زیرەکیی منداڵ چییە؟
10 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات، زۆر سەیرکردنی شاشەی مۆبایل، تەلەڤزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە قۆناغە هەستیارەکانی تەمەنی منداڵیدا، بەتایبەت لە تەمەنی 1 ساڵی و 6 ساڵیدا، دەبێتە هۆی لاوازبوونی یادگە و دابەزینی ئاستی زیرەکییان لە خوێندندا.
توێژەرانی زانکۆی جێجیانگ و زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپوورا دەریدەخات، چاودێریی 502 منداڵ کراوە لە تەمەنی 1 ساڵییەوە تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی 8 بۆ 10 ساڵی.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، کاتی سەیرکردنی شاشە تەنیا پرسێکی پەیوەندیدار نییە بە کۆی گشتیی کاژێرەکانەوە، بەڵکو ئەو تەمەنەی منداڵ شاشەی تێدا بەکاردەهێنێت زۆر گرنگە:
- تەمەنی 1 ساڵی: بەکارهێنانی شاشە کاریگەریی نەرێنیی گەورەی لەسەر گەشەی مێشک و فێربوون هەیە، چونکە جێگەی چاڵاکییە سرووشتییەکان دەگرێتەوە.
- تەمەنی 6 ساڵی: هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندن، زۆر سەیری شاشەکردن پەیوەندیی راستەوخۆی بە لاوازبوونی یادگە و کەمبوونەوەی نمرەکانی خوێندن لە قۆناخەکانی داهاتوودا هەیە.
بەپێی رێنوێنییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و کۆمەڵەی ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان؛ منداڵانی خوار تەمەنی 18 بۆ 24 مانگ بە تەواوی لە شاشە دوور بخرێنەوە. بۆ منداڵانی تەمەن 2 بۆ 5 ساڵ، کاتی بەکارهێنانی شاشە بۆ کەمتر لە یەک کاتژمێرلە رۆژێکدا کەم بکرێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنیان لە کێشەی عەقڵی و مەعریفییەکانی داهاتوو.
هۆشمەند محەمەد
|