سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەین
17 کاتژمێر پێش ئێستا
317 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ن. هەروەها "له‌م كاته هه‌ستياره‌دا،" ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه، "كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرد و سێ بەرپرسى باڵاى سەربازى و شەش زاناى ئەتۆمى کوژراون. هاوکات تەنیا لە تاران زیاتر لە 78 کەسی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 330 کەس بریندارن.
لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەریەکە لە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران؛ محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران؛ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران؛ غولام عەلی رەشید، فەرماندەی خاتەمولئەنبیا؛ فەرەیدوون عەباسی داڤانی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و محەممەد مەهدی تەهرانچی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران.
ئەمە وێڕای کوژرانی کۆمەڵێک فەرماندەی دیکەی سەربازی و زانای دیکەی ئەتۆمی.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين. ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/13
|