عەلى خامنەیی: چارەنووسێکى تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێى رژێمی زایۆنی دەکات

2025-06-13  121 جار خوێنراوەتەوە

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلدا رایگەیاند: تۆڵە دەکەنەوە، ئیسرائیل چارەنووسێکی سەختی بۆ خۆی دیاریکرد و وەڵامێکی تووندیان دەبێت.
 
هەروەها دەڵێت، ئەو فەرماندە و بەرپرسانەی کە کوژراون، جێگران و هاوکارانیان ئەرکەکانیان بەڕێوە دەبەن. 
 
دەقی پەیامی عەلی خامنەیی

گەلی مەزنی ئێران!

رژێمی زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دەستی پیس و خوێناویی خۆی بۆ تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان درێژ کرد و بە لێدانی ناوەندە نیشتەجێبوونەکان زیاتر لە جاران سرووشتی گڵاوی خۆی ئاشکرا کرد.

ئەو رژێمە دەبێت چاوەڕێی سزای سەخت بکات. دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیزنی خودا دەستی لێ هەڵناگرێت.

لە هێرشەکانی دووژمن، چەندین فەرماندە و زانا شەهید بوون. جێگرەوە و هاوکارانیان بێ دواکەوتن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئینشائەڵڵا.

رژێمی زایۆنی بەم تاوانە، چارەنووسێکی تاڵ و بەئازاری بۆ خۆی دێنێتە ئاراوە و بێگومان وەریدەگرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە