ئێران: دوو هه‌زار موشه‌كی دیكه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ین
14 کاتژمێر پێش ئێستا
437 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی سه‌ربازیی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، هه‌ڵدانی مووشه‌كی داهاتوو نزیكه‌ی دوو هه‌زار مووشه‌ك له‌خۆده‌گرێت كه 20 هێنده‌ی هێرشه‌كانی پێشوتر به‌هێزتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی به پشتبه‌ستن به "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی ئێران"ی ڕاگه‌یاندوه، شه‌ڕه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستی پێكرد له ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌مو خاكه داگیركراوه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌واره‌یه و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، ده‌ستدرێژكاران ده‌بنه ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌ربڵاوی ئێران".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه "ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سنوردار نابێت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنوردارانه‌ی شه‌وی ڕابردو ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئێران له داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌م ڕێوشوێنانه له ڕاده‌به‌ده‌ر ئازاربه‌خش ده‌بن و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژكاران زۆر په‌شیمان ببنه‌وه".
|