راگەیەندراوێک لە نوسینگەی سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم

4   کاتژمێر پێش ئێستا  523 جار خوێنراوەتەوە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی دوو رەشنووسی کرد، یەکێکیان تایبەتە بە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
 
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیران فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەک کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو رەشنووسە، کە یەکێکیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و ئەوی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکێش کراون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

وەک پابەندبوونێک لە حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دوو وەرەقەی کرد، کە یەکەمیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی"ـیەوە پێشکەشکراوە و دووەمیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان عێڕاق"ـەوە، و تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و خۆجێیکردنیانەوە.

دوابەدوای ئەمە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی بەڕێزان وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و داد و تەندروستی، بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو وەرەقەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بە مەرجێک لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
8ی تەمموزی 2025


   ئەمانەش بخوێنەرەوە