کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
12 کاتژمێر پێش ئێستا
291 جار خوێنراوەتەوە
سێ رۆژی دیکە پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق کۆتاییدێت و رۆژی شەممەی داهاتوو 12ی7 دانیشتنی ژمارە 1 دەستپێدەکات و لە کارنامەکەدا 7 پرۆژەیاسا بۆ دانگدان و خوێندنەوە ئامادەکراوە.
بەگوێرەی کارنامەکەی رۆژی شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای دیکە دەکات.
کۆبوونەوەکە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ گفتۆگۆ و دەنگدان و خوێندنەوەی ئەم حەوت بڕگەیە دەستپێدەکات:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (سەندیکای پرۆگرامسازانی عیراق).
دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (تەندروستیی دەروونی).
سێیەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پاراستن لە زیانەکانی تووتن).
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای (یەکێتی نەخۆشخانە تایبەتەکان لە عیراق).
پێنجەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای هەمووارکردنەوەی یەکەمی یاسای (دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ناوەکی، تیشکەوەر، کیمیایی و بایۆلۆجی).
شەشەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای هەمووارکردنەوەی سێیەمی یاسای (قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانلێکەوتووانەی کە بەهۆی کردەوەکانی رژێمی بەعسەوە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە).
حەوتەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای (چوونەپاڵی عیراق بۆ رێککەوتننامەی پاراستنی فیزیایی ماددەی ئەتۆم).
|