لیژنەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر و هەرێم پارەکەی بەغدا دەنێرێت
8 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌یه‌كی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه درۆنیەکان گه‌یشته هه‌ولێر و هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی ئامادەیی نیشاندا بە رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە بەغدا بۆ مووچەی مانگی شەش
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مڕۆ پێشخستووەو لیژنه‌کەی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان گەیشتنە هه‌ولێر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ٧ڕۆژ، لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری تایبه‌ته به شێوازی لێكۆڵینه‌وه له درۆنه نه‌ته‌قیوه‌كان، هەروەها پارچه‌ی درۆنه‌كان، دروستكراوی چ گرووپێكن و له‌كوێوه ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
بڕیاریشه لیژنه‌كه سبه‌ینێ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات، كه درۆنه‌كانی لێكهوتوونهته خواره‌وه‌و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان بده‌نه به‌غدا و هه‌ولێر.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 6 شەشی فەرمانبەران، هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئامادەیی نیشاندا بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار بە بەغدا بۆ مانگی 6 بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو داوای پێداچوونەوەی کردووە لە رێگەی لیژنەکانەوەو ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بدات بەو پێیەی داهاتی مانگانەی ناگاتە ئەو رێژەیە.
بەپێی زانیارییەکان لەبارەی دۆسیەی نەوتیش، حکومەتی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە ئەو بڕەی ئێستا بەرهەم دەهێنرێت رادەستی سۆمۆ بکرێت و تەنیا 50 هەزاری لێ گلبدرێتەوە بۆ ناوخۆ بەڵام تا ئەم ساتە بەغدا هیچ وەڵامێکی کوردستانی نەداوەتەوە و هەولێر چاوەڕیی وەڵامی دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان بە ٧ڕۆژی راگەیاند، " لەبەرئەوەى لێبڕینى %3ـى مووچە لە فەرمانبەران لەمانگى تەمموز جێبەجێ دەکرێت، وردبینیى لیستەکە چەند رۆژێکى دیکە تەواو دەکرێت و پاشان بڕیار لە ناردنى بۆ بەغداد دەدرێت".
ئەوەشى دووپاتکردەوە، چاوەڕێى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران دەکەن بۆ ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتی نانەوتیی مانگى حوزەیران، تاوەکو بەغدادیش مووچەى مانگى حوزەیران رەوانە بکات.
|