مەزڵوم عەبدی: رەزامەندیمان لەسەر تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا نیشانداوە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  133 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە رایدەگەیەنێت:"كاردەكەین بۆ فراوانكردن و جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی 10ی ئاداری رابردوو، كە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری كاتیی سووریا ئیمزاكرا، لەئێستاشدا كار لەسەر وردەكارییەكانی دەكەین".

 فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەچاوپێكەوتنێكی نوێدا لەبارەی دۆخی سووریا و رێككەوتنەكەی 10ی ئاداری رابردوو ئاماژەی بەوەكرد، هەرچەندە جێبەجێكردنی رێككەوتنە 10 خاڵییەكەی 10ی ئاداری رابردوو، لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە لاوازی بەڕێوەدەچێت، بەڵام كاردەكەن بۆ فراوانكردن و جێبەجێكردنی.

 باسی لەوەشكرد، رەزامەندییان لەسەر تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا نیشانداوە، بەڵام دەبێت كار لەسەر وردەكارییەكان بكەن بۆ ئەوەی سەقامگیریی تێكنەچێت و هیچ لایەنێك بۆشایی ئەمنی نەقۆزێتەوە.

پێشتر مه‌زڵوم عه‌بدی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العربیه‌) رایگه‌یاند، سوریا ئاماده‌یه‌ كه‌ داخوازییه‌كانی كورد له‌روی زمان و مافه‌ كلتوریه‌كان جێبه‌جێبكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌فه‌رمی ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه‌، داواشمانكردوه‌ زمانی كوردی شانبه‌شانی زمانی عه‌ره‌بی، بكرێته‌ زمانی فه‌رمی له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان".

ئاماژەی بەوەشکردبوو، "هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی سیادی ده‌بێت به‌ ناوه‌ندگه‌رایی بمێننه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 100 هه‌زار چه‌كدار له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا یه‌كده‌خرێن و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ به‌شێك ده‌بین له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، سه‌رجه‌میشمان له‌سه‌ر یه‌كگرتویی سوریا هاوڕاین و نا ناوه‌ندێتی به‌ مانای دابه‌شكردنی وڵات نییه‌".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە