رێککارەکانی لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
227 جار خوێنراوەتەوە
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرد و قایمقامیەتی چەمچەماڵیش رێککارەکانی بڵاوکردەوە.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: لەسەر ڕاسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژه بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان لە قۆناغەکانی دبلۆم و بەکالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا.
پەیوەست بە رێککارەکانیش، قایمقامیەتی چەمچەماڵ روونیکردووەتەوە:پێویستە خوێندکار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک( موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نوسراو بۆ پەیمانگا و زانکۆکەی بکرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنەکەی.
|