حکومەتی هەرێم سوتەمەنی پێویست رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕی پێویست سووتەمەنی دەنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان و "ئەم پرۆسەیە بەردەوامدەبێت تاوەکو تەواوبوونی وەرزی سەرما".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە تا دوای تەواو بوونی وەرزی سەرما بڕی پێویست سوتەمەنی رەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاسانتر ئەم دۆخەی بەسەریاندا هاتووە تێپەڕێنن.
زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەرووی پەلامار و هێرشی سەربازی چەکدارانی دیمەشق بوونەتەوەو گەمارۆیەکی توند و سەختی شاری کۆبانێش دراوەو تەنانەت نان و ئاو و ئینتەرنێت و تەواوی پێداویستییەکانیان لێبڕاوە.
|