لە ڤاتیکان مەسعود بارزانی و پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە و جەختیان لە ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی کردەوە.
رۆژی چوارشەممە (21-1-2026)، مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوایان خواست "ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێنرێت."
لە کۆتایی دیدارەکەدا، پاپا لیۆی چواردەیەم و مەسعود بارزانی دیارییان پێشکێشی یەکدی کرد.
|