پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەربازیکردنی ناچاری بڕیار دەدات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە لەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ئاساییەکانی خۆی دەستپێبکاتەوە و یەکێک لە پڕۆژە یاساکانی کە گفتوگۆی لەسەر دەکات سەربازیکردنی ناچاری بۆ گەنجان دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە و رۆژانی 20 و 21و 22 و 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکرداوە، لە کۆبوونەوەکاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەشت پێشنیازەیاسا دەکرێت و یەکێک لەوانەش خزمەتی سەربازییکردنی ناچارییە بۆ گەنجان.
ئەوەش هاتووە، پێشنیازەیاساکە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادە کراوە و لە 66 بڕگە پێکدێت.
15ـی ئەم مانگە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بارەگای وەزارەتی بەرگریی عێراقی کرد و لەگەڵ سوپاسالاری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی خزمەتی سەربازیی ناچاری کرد و بە یەکێک لە بژارە ستراتیژییەکانیان وەسف کرد بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپا و دروستکردنی بنکەیەکی مرۆیی رێکخراو بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی.
|