ئۆمۆدا و جەیکۆ ئاهەنگی فرۆشتنی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەگێڕن

1     کاتژمێر پێش ئێستا  63 جار خوێنراوەتەوە

هەڵکشانێکی جیهانیی پێوانەشکێن

لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، ئۆمۆدا و جەیکۆ خێرایی سەرکەوتنیان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا سەرلەنوێ پێناسە کردووەتەوە. بە پشت بەستن بە فەلسەفەی بنەڕەتیی: کە بریتییە لە (بەرهەمهێنراوی جیهانی، دۆستی ژینگە و تایبەت لە جیهانی ئوتومبێلدا)، براندەکە شتێکی بەدەست هێنا کە زۆرکەس بە مەحاڵیان دەزانی: بازدان لە سفرەوە بۆ یەک ملیۆن دانە تەنها لە ماوەی سێ ساڵی کورتدا. ئەم دەستکەوتە ئۆمۆدا و جەیکۆی وەک خێراترین گەشەی براندی نوێ  لە مێژووی جیهانی ئۆتۆمبێلدا دەچەسپێنێت.

پێگەیەکی ستراتیژیی جیهانی

گەشەکردنی براندەکە بە شێوازێکی خێرا و ورد بووە. لە ڕێگەی چوونە ناو بازاڕێکی نوێ لە هەر ١٧ ڕۆژ جارێکدا، ئۆمۆدا و جایکۆ توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەناو ژینگە یاساییە توندەکاندا تێپەڕن، لەوانەش یەکێتی ئەوروپا ،ئەمڕۆ پێگەی ئەم براندە ٦٤ وڵات و ناوچە دەگرێتەوە، کە بنکەی جۆراوجۆر و بەهێزی بۆ گەشەی داهاتوو دروست کردووە.

پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین: خاڵێکی نوێی دەستپێکردن

لە کاتێکدا براندەکە یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی و گەیشتن بە ئامانجی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکینی ئەمساڵ وەک سەکۆیەکی ستراتیژی بۆ پڕۆژە نوێیەکان کاردەکات. ئۆمۆدا و جەیکۆ سەرنجی خۆیان دەگوازنەوە بۆ چەمکی ‘نیو لۆهاس’  کە جەخت لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست و بەردەوام دەکاتەوە و سەرنجی بژاردەکانی جیهان ڕادەکێشن؛ بەو بەڵێنەی کە ئەزموونێکی گواستنەوە پێشکەش بکەن کە لە هەموو کاتێک زیندووتر، هەمەجۆرتر و لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە پێشکەوتووتر بێت.

توانای تەکنەلۆژی و چارەسەرەکانی وزەی نوێ

داهێنان ئەو بزوێنەرەیە کە ئۆمۆدا و جەیکۆ بەرەو پێش دەبات. ئەم براندە تەنها  کەرتی ئۆتۆمبێلەکان بەرەو  وزەی نوێ (NEV) هەنگاو نانێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای تایبەتی SHS هایبرێد، پێشەنگی دەکات و خێرایی گەشەکردنی ئەم کەرتە دیاری دەکات.

 سوودەکانی تەکنەلۆژیای SHS هایبرێد

لە بەر گۆڕانی بەردەوامی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا، تەکنەلۆژیای SHS بەهایەک پێشکەش دەکات کە لە چاوەڕوانییە باوەکان تێدەپەڕێت. فەلسەفەی براندەکە بۆ سیستەمی هایبرێد لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی دامەزراوە:

هێزێکی بێوێنە (Super High Power): ئەدایەک کە هەرگیز سازشی لەسەر ناکرێت.

کەمترین مەسرەفی سووتەمەنی (Super Low Consumption): پێشەنگی پیشەسازی لە پاشەکەوتکردنی سووتەمەنیدا.

مەودای بڕینی ماوە درێژ (Super Long Combined Range): نەهێشتنی دڵەڕاوکێی دووری ڕێگا بۆ گەشتە درێژەکان.

بۆ سەلماندنی ئەم توانایانە، ئۆمۆدا و جەیکۆ لە ٢٥ و ٢٦ی نیسان ماراسۆنێکی تاقیکردنەوەی مەودای درێژ ڕێکدەخەن. ئەم چالاکییە جۆرەکانی ئۆمۆدا 5 SHS-H، جەیکۆ 5 SHS-H و جەیکۆ 7 SHS-H دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەی توند لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا بگرە لە ناوەندی شارەکانەوە تا ڕێگا شاخاوییە سەختەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری ڕوون بە کڕیاران لە سەرانسەری جیهان.

تەکنەلۆژیای VPD: داهاتووی ڕاگرتنی زیرەکی ئۆتۆمبێل

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان، لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین تەکنەلۆژیای VPD (پارکینگی ئۆتۆمبێل) نمایش دەکرێت. ئەم سیستمە پێشکەوتووەی یارمەتیدەری شۆفێرە و بازدانێکی گەورەیە لە گەشتی زیرەکدا. لە ڕێگەی خزمەتگوزاری (پارکینگی ئۆتۆمبێل) لە نایابییەکی دەگمەنەوە بۆ ئاسانکارییەکی ستاندارد، ئۆمۆدا و جەیکۆ شۆفێری زیرەکی ئاستبەرز بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان دەستەبەر دەکەن.

داهێنانی بەرهەم – یەکەم دەرکەوتنی ئۆمۆدا 4

گرنگترین ڕووداوی وەرزەکەی داهاتوو، نمایشکردنی گەورەی ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا 4 دەبێت. بڕیارە لە ٢٦ی نیسان بە فەرمی لە هێڵی بەرهەمهێنان بێتە دەرەوە؛ ئۆمۆدا 4 تەنها ئۆتۆمبێلێک نییە، بەڵکو چەمکێکی گواستنەوەیە لەسەر شێوازی (سایبەر-مێگا)

دیزاینێکی مۆدێرن:  بە تایبەت بۆ ئارەزووی جوانیخوازی نەوەی گەنج دروستکراوە.

ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان لەسەرتایەکان: دیوی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە وەک ناوەندێکی پەیوەندی کۆمەڵایەتی پڕ وزە دیزاین کراوە، کە تێکەڵەیەکە لە پەیوەندی دیجیتاڵی و ئاسوودەیی جەستەیی.
ئەزموونێکی تایبەت: تایبەتمەندییە نوێگەرییەکان دەستەبەری ئەوە دەکەن کە ئۆمۆدا 4 وەڵامدەرەوەی هەموو پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوەی زیرەکی سەردەم بێت.
 
 دەربارەی ئۆمۆدا و جەیکۆو گرووپی شێری

“هێزی ئۆمۆدا و جەیکۆ پشت بە مێژووە پڕ لە شانازییەکەی کۆمپانیای دایک دەبەستێت، واتە گرووپی شێری. کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، گرووپی شێری سەرکەوت بۆ پلەی ٢٣٣ لە لیستی (فۆڕچن گڵۆباڵ ٥٠٠)، کە ئەمەش خێراترین هەڵکشانە لە نێوان کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. سەرەڕای ئەوەش، شێری بۆ ماوەی ٢٣ ساڵی یەک لە دوای یەک پلەی یەکەمی وەک گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێلی سەرنشین هەڵگر لە چین پاراستووە.

ستراتیژیی براندی دوو ئاراستەیی

ئۆمۆدا و جەیکۆ بە ستراتیژییەکی ڕکابەریی جیاواز و دوو ئاراستەیی کار دەکەن:

ئۆمۆدا: وەک (براندی پێشەنگی جیهانی بۆ ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەر) ناسراوە، سەرنجی تەواوی لەسەر ستایل، کولتووری گەنجان و دیزاینی سەردەمیانەیە.

جەیکۆ: پابەندە بە فەلسەفەی (زیاتر لە کلاسیک)؛ تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ببێتە براندێکی جیهانیی نایاب بۆ ئۆتۆمبێلە ئوف ڕۆدەکان.

لەودیوى ئۆتۆمبێلەوە: گۆڕانکارییە زیرەکەکان

دیدگای ئەم براندە تەنها لە چوارچێوەی ئۆتۆمبێلدا نامێنێتەوە؛ بەڵکو لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەی ئای موگا، ئۆمۆدا و جەیکۆ چوونەتە ناو جیهانی ڕۆبۆتە پێشکەوتووەکانەوە. ئەو ڕۆبۆتەی بە هاوبەشی گەشەی پێدراوە، پێشتر چووەتە ناو خزمەتگوزاری گشتی و بەشدارییەکی مێژوویی لە یارییەکانی (پارائاسیای گەنجان)دا کردووە. ئەم هەنگاوە بەرەو ڕۆبۆتە مرۆییەکان، نیشانەی پابەندبوونی براندەکەیە بە دروستکردنی سیستمێکی زیرەکی گشتگیر.

ئۆمۆدا و جەیکۆ تەنها ئۆتۆمبێل بەرهەم ناهێنن، بەڵکو بەشی داهاتووی کەرتی وزەی نوێ (NEV) لە جیهاندا دەنووسنەوە. بە تێکەڵکردنی داهێنانی تەکنەلۆژی و تێگەیشتنی قووڵ بۆ پێداویستییەکانی بەکارهێنەران، براندەکە بە جێگیری بەرەو ئامانجەکەی هەنگاو دەنێت کە ببێتە: ‘براندی ژمارە یەکی جیهان لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکاندا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە