موجتەبا خامنەیی و مەسعود پزیشکیان کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە پرسەکانی سەربازی و ئابووری ئێران تاوتوێ کراون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە بە درێژی گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاستەنگەکانی ئێران کرا، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بژێویی هاووڵاتیان، بارودۆخی ئێستای جەنگ و پەرەسەندنە سەربازییەکان.
هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر چۆنیەتیی دابینکردنی سەرچاوەکان، بەڕێوەبردنی بەکاربردنی تمەن، دراوی بیانی و وزە، جگە لە تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕ و پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکاندا.
|