دەقی فەرمیی پرۆژەیاسای چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
273 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری بەناوی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"، کە لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپەوە ئامادەکرابوو، رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا.
دەم پارتی و جەهەپە بە واژۆکردنی، پشتگیریی خۆیان بۆ پڕۆژەیاساکە دەربڕی. بەمشێوەیە، بۆ یەکەمجار یاسایەک لەبارەی چارەسەریی پرسی کوردەوە بە پشتگیری و واژۆی هەر چوار پارتە سەرەکییەکەی پەرلەمان، بەرەو قۆناخی یاسایی دەڕوات.
ئەمە دەقی فەرمیی پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"
بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی
هۆکاری گشتی
ئامانج و ئەرکی سەرەکیی دەوڵەت؛ پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەییی گەل، دابەشنەبوونی وڵات، کۆماری و دیموکراسییە؛ هەروەها دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی، ئارامی و بەختیاریی تاکەکان و کۆمەڵگەیە؛ هەوڵدانە بۆ لادانی ئەو ئاستەنگانەی کە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاک بە شێوازێک سنووردار دەکەن، کە لەگەڵ بنەماکانی دەوڵەتی یاسایی کۆمەڵایەتی و دادپەروەریدا نەگونجێن و رەخساندنی مەرجە پێویستەکانە بۆ گەشەسەندنی ماددی و مەعنەویی مرۆڤ. ئەم بەرپەرسیارێتییە، جگە لە پاراستنی نەزمی گشتی، بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیش دەکاتە یەکێک لە ئەرکە رەسەنەکانی دەوڵەت.
لە دەستپێکی سەدەی دووەمی کۆمارەکەماندا، وڵاتەکەمان بە روانگەیەکی نوێوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت کە بنەماکانی ئاسایش، دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا وەک توخمی تەواوکاری یەکتر سەیر دەکات. لە راستیدا ئەم سەدەیە تەنیا دەربڕینی بڕگە سەردەمییەکی نوێ نییە؛ بەڵکو لە هەمان کاتدا دەربڕینی دیدگەیەکە کە سروشتی دیموکراتییانەی دەوڵەتی یاسا بەهێزتر دەکات، یەکێتی و تەبایی نیشتمانی پتەوتر دەکات، ئارامیی کۆمەڵایەتی بەرەو بەردەوامی دەبات و داهاتووی هاوبەشی گەلەکەمان دەستەبەر دەکات. ئەم دیدگەیەی لە چوارچێوەی یەکپارچەیی دەوڵەت لەگەڵ وڵات و گەلەکەی، بنەمای سەروەریی نیشتمانی و هۆشیاریی هاووڵاتیبوونی هاوبەش شێوە دەگرێت؛ تەنیا پاراستنی نەزمی گشتی پێویست ناکات، بەڵکو بەهێزکردنی پاشکۆیەتیی کۆمەڵایەتی و بونیادنانی داهاتووی هاوبەش لەسەر بنەمای بەهێزتریش بەپێویست دەبینێت.
تورکیایەک کە تیرۆر تێیدا بە تەواوی کۆتایی پێهاتبێت؛ بەڵێنی داهاتوویەکی بەهێزتر لە رووی ئاسایش، دیموکراسی، گەشەپێدانی ئابووری و دەوڵەتی یاساوە دەدات. ئاڕاستەکردنی ئەو سەرچاوانەی بۆ ئاسایش تەرخانکراون بەرەو پەروەردە، زانست، تەکنەلۆژیا، بەرهەمهێنان، ژێرخان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە بەهێزکردنی کەشی ئارامی لە هەموو گۆشەیەکی وڵاتدا و دەستەبەرکردنی ئەوەی نەوەکانی داهاتوو دوور لە کاریگەریی تووندوتیژی و لەناو ئاسایشدا بژین.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە پرۆسەی خەباتی چەندین ساڵەدا تەنیا رێکارە ئەمنییەکان نەگیراونەتەبەر؛ بەڵکو سیاسەتی فرەلایەنەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیش گیراونەتەبەر. چونکە ئەم کێشەیە تەنیا لەسەر بنەمای ئاسایش هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە، بەڵکو بە هەموو رەهەندەکانییەوە تاوتوێ کراوە و هەڵوێستێکی گشتگیر نیشاندراوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەتایبەتی لە ساڵی 2002ەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و گەل و بەرزکردنەوەی پێوەرە دیموکراتییەکان، چاکسازیی گشتگیر کراون. بەهۆی ئەو هەموارکردنە دەستوورییانە و رێکخستنە یاساییانەی دیکە کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیا و لەلایەن گەلەکەمانەوە پەسەندکراون، پێشکەوتنی گرنگ لە بواری دەوڵەتی یاسا و بەدیموکراسیکردندا بەدەستهاتووە.
لە روانگەی ئەم تێگەیشتنەوە؛ لەسەر بنەمای یەکپارچەییی دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ وڵات و گەلەکەی، بنەمای دەوڵەتی یاسا، سیستەمی سیاسیی دیموکراتی و لەبەرچاوگرتنی ئاسایشی گشتی، ئامانجەکە چەسپاندنی بەردەوامی ئارامیی کۆمەڵایەتییە. ناوەڕۆکی ئەم روانگەیە، دەستەبەرکردنی پاشکۆیەتیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها هاوبەشەکانی گەلەکەمانە لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە چەکدارەکان و بەهێزکردنی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتی.
لەژێر ئەم رۆشناییەدا، کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لەناو پەرلەمانی تورکیادا دامەزراوە، وەک ناوەندێکی گرنگی راوێژکاری و هەڵسەنگاندن خزمەتی کردووە کە بەشداری کردووە لە هێنانەئارای روانگە سیاسییە جیاوازەکان، چاوەڕوانییە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵسەنگاندنە یاساییەکان لەسەر زەوینەیەکی هاوبەش. کارەکانی کۆمیسیۆن رێگەی خۆشکرد بۆ هەڵسەنگاندنی هەمەلاینەی کێشەکان، دیاریکردنی قوربانیان، بەهێزکردنی سازانی کۆمەڵایەتی و تاوتوێکردنی گشتگیری ئەو رێکخستنە یاساییانەی پێویستن. بەم شێوەیە، بەرپرسیارێتیی دەستووریی پەرلەمانی تورکیا، کە شوێنی بەرجەستەبوونی ئیرادەی گەلە، لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا جارێکی دیکە بەکرداری سەلمێندرایەوە.
دەوڵەتی یاسا تەنیا سیستەمێک نییە کە سزادانی تاوانەکان بکاتە بنەما. دەوڵەتی یاسا دەربڕینی تێگەیشتنێکی فرەڕەهەندە کە رەچاوی دابینکردنی دادپەروەری، پاراستنی ئاسایشی گشتی، بەهێزکردنی ئارامیی کۆمەڵایەتی و بەیەکەوەبەستنەوەی ئەو تاکانەی تاوانیان ئەنجامداوە لەگەڵ کۆمەڵگە دەکات. لە چوارچێوەی ئەم روانگەیەدا، سیستەمی دادوەری سزا تەنیا ئامانجی وەڵامدانەوەی تاوانە ئەنجامدراوەکانی رابردووی نییە، بەڵکو خزمەت بە دابینکردنی نەزم و ئاسایشی گشتی، رێگریکردن لە دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان، هاندانی سزادراو بۆ ژیانکردن وەک تاکێکی پابەند بە یاساکان و بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.
پتەوکردن و بەردەوامیدان بەو قۆناخەی ئێستا پێی گەیشتووین، جگە لە بەردەوامیدانی کاریگەرانە بە رێکارە ئەمنییەکان، پێویستی بە گەشەپێدانی سیستەمی دادوەریی سزاییش هەیە بە شێوازێک کە لە ماوەی درێژخایەندا پشتیوانی لە ئاسایشی گشتی بکات. لەم چوارچێوەیەدا، بەم پێشنیازەی ئامادەکراوە؛ ئامانج لێی رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی ئازارە هاوشێوەکان لە داهاتوودا، بەردەوامیدانە بە دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان، جێگیرکردنی بەهێزتری ئاسایشی گشتی، گەشەپێدانی سیستەمی دادوەریی سزا و لە حاڵەتی رەخسانی مەرجی دیاریکراودا، پاشکۆبوونەوەی کەسانی پەیوەندیدارە لەگەڵ کۆمەڵگە وەک تاکی بەستراوە بە نەزمی یاساییەوە.
دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی یاسادانەر لە دیاریکردنی سیاسەتەکانی سزا و جێبەجێکردندا، دەسەڵاتێکی دەستوورییە بە مەبەستی هێنانەدی بەرژەوەندیی گشتی لەناو سنوورەکانی بنەمای دەوڵەتی یاسادا. بە رەچاوکردنی گۆڕانی مەرجە کۆمەڵایەتییەکان، ئاستی رێکارە ئەمنییەکان، ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی دادوەریی سزایی و پێویستییەکانی نەزمی گشتی، ئەنجامدانی رێکخستنی نوێ لە سیستەمی دادوەریی سزادا، یەکێکە لە ئەرکە سرووشتی و دەستوورییەکانی دەسەڵاتی یاسادانان لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی یاسادا.
پێشنیازەکە رێکخستنێک نییە کە بڕیارەکانی سزادان رەتبکاتەوە، سرووشتی یاسایی تاوانەکان بگوڕێت یان بەرپرسیارێتیی سزایی کۆتایی پێبهێنێت. پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارە بڕاوەکانی سزادان بە هەموو ئاسەوارە یاساییەکانیانەوە دەپارێزن؛ هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە سیفەتی تاوان، بڕیاری سزادان یان بەرپرسیارێتیی سزایی پێشبینی نەکراوە. لەم رووەوە پێشنیازەکە، لە رووی سرووشتی یاساییەوە، رێکخستنێکی یاسایی سنووردار و مەرجدارە پەیوەندیدار بە سیستەمی دادوەریی سزا و یاسای جێبەجێکردنی سزا (ئینفاز).
بۆ ئەوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بخرێتە سەر زەوینەیەکی تەندروست، واقیعی و بەردەوام، ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانیش هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە. بە رەچاوکردنی ئەزموونی خەباتی زیاتر لە چل ساڵە، "مودێلێکی تورکی"ی رەسەن شێوەی گرتووە، کە لەسەر بنەمای ئەزموونی وڵاتەکەمان، واقیعی کۆمەڵایەتی و نەریتی دەوڵەتداری بونیاد نراوە. پێشنیازەکە، کە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە ئامادەکراوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی پشتبەستنی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییەوە بە ڕوانگەی لەپێشینەدان بە عەقڵی هاوبەش و خاڵە هاوبەشەکان خراوەتەڕوو، چوارچێوەیەکی بنەڕەتی پێکدەهێنێت کە یەکەم هەنگاوی ئەو رێکخستنە یاساییانەیە لە پرۆسەکەدا پێشبینی کراون.
بە رەچاوکردنی سرووشتی داینامیکیی پرۆسەکە، بەپێی ئەو پێویستییانەی لە کاتی جێبەجێکردندا دەردەکەون، ئەزموونە بەدەستهاتووەکان و گۆڕانی مەرج و پێویستییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە بەپێی ئامانجەکەی، دەکرێت لە چوارچێوەی دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی یاساداناندا دەستکاریی زیاتر لە یاساکانی پەیوەندیداردا بكرێت یان یاسای نوێ دەربچوێندرێت.
پێویستە ئاماژە بەوەش بكرێت کە پرۆسەکە، تەنیا لە وڵاتەکەماندا نا، بەڵکو بە ئامانجی دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتی و برایەتییە لە تەواوی ئەو جوگرافیایەی وڵاتەکەمانی تێدایە. لەم چوارچێوەیەدا، پرۆسەکە کە بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و داماڵینی چەک دەستپێدەکات، بە خستنەباری جێبەجێکردنی رێکخستنە یاساییە پێویستەکان، لەمەودوا دەبێتە بەرهەمی گەل.
پێشنیازەکە بەو هۆکارانەی لە سەرەوە روونکراونەتەوە ئامادەکراوە.
هۆکاری ماددەکان
ماددەی 1
بەم ماددەیە، ئامانج و مەودای ئامادەکردنی یاساکە دیاری دەکرێت. بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەوە پەسەند دەکرێت کە ئامانجی یاساکە؛ دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، دیاریکردنی رێکارەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارەکانی سزادانی دەرچوو و رێکارەکانی دیکەیە کە ئەنجام دەدرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە بڕگەکان لەم یاسایە تاوانەکانی دامەزراندن یان بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK، ئەندامبوون یان هاوکاریکردنی زانراو و بەئەنقەست و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوەکە، لەگەڵ ئەو تاوانانەی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و ئەو تاوانانەی لە قازانجی ئەم رێکخراوەدا بەپێی یاسای ژمارە 6415ی رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر ئەنجامدراون، دەگرێتەوە. بەم شێوەیە چوارچێوەی یاساکە تەنیا بەو تاوانانە سنووردار دەکرێت کە لە ماددەکەدا هاتوون و پەیوەندیدارن بە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCKەوە.
ماددەی 2
بەم ماددەیە، ماددەی پێناسەکان رێکدەخرێت.
ماددەی 3
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە دواخستنی لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنەکان پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەو لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت؛ ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە و سزاکەیان لە ئاستی باڵادا پانزە ساڵ یان کەمتر زیندانیکردنە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ئەو لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی سزاکەیان زیاتر لە پانزە ساڵ زیندانیکردنە یان سزای زیندانی هەتاهەتایی، یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت، بۆ ماوەی دە ساڵ دوا بخرێن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی کاتی دۆسیەکە ئەژمار ناکرێت. دۆسیە و بەڵگەکانی بەکارهاتوو بۆ سەلماندنی تاوانی پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بۆ دەرچووە، لە بەرواری دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە لە ماوەی دواخستنەکەدا دەپارێزرێن.
بە رێکخستنەکە، پەسەند دەکرێت کە بۆ ئەو شتومەک و داراییانەی بابەتی دەستبەسەرداگرتنن (موسادەرە)، لەگەڵ بڕیاری دواخستندا بڕیاری تەسفیەکردنیان بۆ دەربچێت و وەک داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت تۆمار بكرێن.
جگە لەوەش، حوکم دەدرێت کە بڕیاری دەرچوو بەپێی ئەم بڕگەیە بەو کەسانە رادەگەێندرێت، کە مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە،و لە بڕیارەکەدا مافی پەنابردن و تانەدان لەگەڵ هۆکار و ماوەکەی و دەسەڵاتی پەیوەندیدار نیشان دەدرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە لە بەرامبەر بڕیاری دواخستن، کە لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدا لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەردەچێت، دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا پەنا ببەنە بەر دادگای سوڵح و سزا. لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەش کە لەلایەن دادگاوە لە قۆناخی دادگاییکردندا سەبارەت بە دواخستنی دادگاییکردن دەردەچن، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەلایەن ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە، رێگەی تانەدان کراوە دەبێت.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دوای رێککەوتی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا، بۆ ئەو تاوانانەی بەر لەم رێککەوتە ئەنجامدراون و دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە، دەبەسترێتەوە بە رەزامەندی ئەنجوومەنەکەوە.
ماددەی 4
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە رێکارە دادوەرییەکان سەبارەت بە رێکارەکانی پاراستن و ئەو دۆسیانەی لە قۆناغی پێداچوونەوەی ڕێگەی یاساییدان، پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو رێکارە پارێزەرییانەی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرکردن و چاودێریی دادوەری کە بەهۆی ئەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت دەرچوون، لەلایەن دادوەر یان دادگای دەسەڵاتدار لە قۆناخی لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردندا یانیش لەلایەن دادگای هەرێمیی یان بەشی سزایی پەیوەندیدار لە دادگای تەمیز هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی بوونی مەرجەکاندا بڕیاری هەڵگرتنی ئەم رێکارانە دەدرێت. بەم شێوەیە دەستەبەر دەکرێت کە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بە خێرایی بڕیار لەسەر رێکارەکانی پاراستن بدرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بۆ دۆسیەکە دەردەچێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە، دەبێت بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرابێتەوە و داواکاریی نووسراوی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 9دا ئەنجامدرابێت. بەم پێیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ رێکار بەپێی بڕگەکانی ئەم ماددەیە ناکرێت. لەلایەکی دیکەوە، بۆ ئەو بارودۆخانەی کە زیاتر لە قازانجی کەسەکەن وەک بڕیاری بێبەریبوون یان کەوتنی دۆسیە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەوە، بۆ ئەو دۆسیانەی لە رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، بەبێ دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە، لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی دۆسیەکە دەکرێت و بەم شێوەیە دادگەییکردنەکە کۆتایی پێدەهێندرێت.
ماددەی 5
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە تۆمارکردنی بڕیارەکانی دواخستن و ئەنجامدانی رێکارە دادوەرییەکان لە حاڵەتی دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان لە ماوەی دواخستندا دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو بڕیارانەی دواخستن کە بەپێی ماددەی 3 دەردەچن، لە سیستەمێکی تایبەت بە خۆیاندا تۆمار دەکرێن. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی دووەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە ریکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەگیرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دەکرێتەوە و لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیاری سزادان بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەی بەم شێوەیە ئەنجام دراوە، جێبەجێکردنی سزادانەکە بەپێی ماددەی 6 دوا ناخرێت و بڕیاری سزادان بە هەموو برگە یاساییەکانییەوە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها پەسەند دەکرێت، کە ئەگەر ماوەی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی تێپەڕێنرێت، بۆ دۆسیەکانی قۆناخی لێکۆڵینەوە بڕیاری نەبوونی هۆکار بۆ دادگاییکردن و بۆ دۆسیەکانی قۆناخی دادگەییکردن بڕیاری کەوتنی (داخستنی) دۆسیە دەردەچێت.
ماددەی 6
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سزادان (ئینفاز) پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەوانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون سزادراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا سەپێندراوە؛ بۆ ئەو سزادراوانەی بەهۆی تاوانەکانی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە سزادراون:
ا) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی پانزە ساڵ یان کەمتر، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ب) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی زیاتر لە پانزە ساڵ یان سزای زیندانی هەتاهەتایی یان هەتاهەتایی قورسکراو، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی دە ساڵ.
بە بڕیاری دادوەری جێبەجێکردنی سزا دوا دەخرێت. جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتن (موسادەرە) ناکات. هەروەها لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی سزا ئەژمار ناکرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە دەکرێت تانە لەو بڕیارە دواخستنانە بدرێت کە بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە دەردەچن.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی بڕگەی یەکەم دەردەچن لەو سیستەمەدا تۆمار دەکرێن کە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 5 دروستکراوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی چوارەمدا دیاریکراوە کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
بە بڕگەی چوارەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە بەرواری دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە هەڵدەگیرێت و بڕیاری بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی سزا دەدرێت. ئەگەر ماوەی دواخستنی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی تێپەڕێنرێت، سزاسەپێنراوەکە وەک جێبەجێکراو ئەژمار دەکرێت. بەدواداچوونی بڕیارەکانی دواخستن لەلایەن داواکارییە گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
ماددەی 7
بەم ماددەیە، دامەزراندنی ئەنجوومەنێک بۆ بەدواداچوونی پرۆسەکە، دابینکردنی هەماهەنگی و جێبەجێکردنی بڕگە لەم یاسایە پێشبینی دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە؛ بەدوای بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە ئەنجام دەدرێت کە لەژێر سەرۆکایەتیی یاریدەدەری سەرۆککۆماردا و بە ئەندامێتیی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی نیشتمانی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکدێت. هەروەها رێگە دەدرێت کە لە کاتی پێویستدا لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە ژێر کۆمیسیۆن (لیژنە) پێکبهێندرێن و نوێنەرانی وەزارەت، دامەزراوە و رێکخراوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی بە پێویست دەبینرێن بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و کۆمیسیۆنەکان داوەت بكرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپاردن لە ژێر کۆمیسیۆنەکاندا (لیژنە) بكرێت بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە و هەماهەنگییەکەی لەلایەن رێکخراوەکەوە.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا لەژێر رۆشنایی ئامانج و ماوەی ئەم یاسایە؛ لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی چاودێریی پەیوەندیدار بە تەسفیەکردنی تەواوەتیی رێکخراوەکە و ئەم بارودۆخە، دەکرێت بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندن بكرێت. لە حاڵەتێکدا ئەنجوومەن بە پێویستی بزانێت، داواکاری سەبارەت بە رێکخستنە دادوەری، ئیداری و یاساییەکان پێشکەش دەکرێت.
بە بڕگەی چوارەمی ماددەکە، ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی ئەم یاسایە دەردەچن، بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی پێویستدا؛
ا) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەکانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە دادگای سوڵح و سزا.
ب) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی بڕیارەکانی سزادانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە دادگای سوڵح و سزا، لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە داوا دەکرێت. لەسەر داواکارییەکە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بڕیار دەدرێت. دەکرێت تانە لەم بڕیارانە بدرێت. بۆ ئەوەی بكرێت داواکاری بەپێی بڕگەی (ب)ی ئەم بەشە پێشکەش بكرێت، دەبێت بۆ بڕیارەکانی دواخستن کە بە پێنج ساڵ دراون - دوو ساڵ و بۆ بڕیارەکانی دواخستن کە بە دە ساڵ دراون - سێ ساڵ بەسەر رێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەدا تێپەڕی بێت.
بە بڕگەی پێنجەمی ماددەکە، بە روونی حوکم دەدرێت کە ئەنجوومەن بە شێوەیەکی بەردەوام راپۆرت و زانیاری سەبارەت بە کارەکانی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکات. لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیاوە کۆمیسیۆنی چاودێری پێکدەهێندرێت بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە. کۆمیسیۆنی چاودێری، چاودێریی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە دەکات و دەتوانێت راسپاردە پێشکەش بکات.
بە بڕگەی شەشەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە خزمەتگوزارییەکانی سکرتاریەتی ئەنجوومەنەکە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ماددەی 8
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە رادەستکردنی چەک و کەلوپەل دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و هەموو جۆرە ماڵ و کەلوپەلێکی دیکە کە ئەندامانی رێکخراو لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا لەگەڵ خۆیان دەیهێنن یان رایدەگەیەنن، تۆمار دەکرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە رێکار و بنەماکانی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە سەبارەت بە پرۆسەی تۆمارکردن و ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و جۆرەکانی دیکەی کەلوپەلی تۆمارکراو، بە وەرگرتنی رای دامەزراوە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە دیاری دەکرێن.
ماددەی 9
بەم ماددەیە، بڕگە لەم یاسایە بەرامبەر بەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن کە دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لە ماوەی شەش مانگدا بە نووسراو داواکاری بۆ سوودمەندبوون لە بڕگەکانی ئەم یاسایە پێشکەشی داواکاری گشتیی شوێنی خۆیان، یان ئەو دامەزراوانە دەکەن کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپێردراون.
ماددەی 10
بەم ماددەیە، رێکخستنی ئەرک و بەرپەرسیارێتی پەسەند کردن.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەسپێردرێن، لەلایەن دامەزراوە و رێکخراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانەوە بە بەپەلەیی جێبەجێ دەکرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئامانج و چالاکییەکانی ئەم یاسایەدا ئەرکە راسپێردراوەکان جێبەجێ دەکەن، بەهۆی ئەم ئەرکانەیانەوە بەرپەرسیارێتیی یاسایی، ئیداری یان سزاییان ناکەوێتە سەر. بەم رێکخستنە، دەستەبەریی یاسایی (پارێزبەندی یاسایی) بۆ سەرجەم بەرپرسان دابین دەکرێت ،کە کار بۆ هێنانەدی ئامانجی ئەم یاسایە دەکەن، لە پێشەنگیانەوە ئەندامانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی.
ماددەی 11
ماددەی کەوتنەباری جێبەجێکردنە.
ماددەی 12- ماددەی جێبەجێکردنە.
پێشنیازەیاسای بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی
ئامانج و ماوە
ماددەی 1
(1) ئامانجی ئەم یاسایە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، دیاریکردنی رێکارەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارەکانی سزادانی دەرچوو و رێکارەکانی دیکەیە کە ئەنجام دەدرێن.
(2) بڕگەکانی ئەم یاسایە، تاوانەکانی دامەزراندن یان بەڕێوەبردنی ر ێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK، ئەندامبوون یان هاوکاریکردنی زانراو و بەئەنقەست و پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوەکە، لەگەڵ ئەو تاوانانەی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و ئەو تاوانانەی لە قازانجی ئەم رێکخراوەدا بەپێی یاسای ژمارە 6415ی رێکەوتی 7/2/2013ی رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر رێکخراون، دەگرێتەوە.
پێناسەکان
ماددەی 2
(1) لەم یاسایەدا؛ (ا) رێکخراو: رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم پێکهاتە پەیوەندیدارەکانی،
ب) ئەنجوومەن: ئەو ئەنجوومەنەی بەپێی ماددەی 7ی ئەم یاسایە پێکدەهێندرێت.
دواخستنی لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنەکان
ماددەی 3
(1) بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا، سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت؛ ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1 و سزاکەیان لە ئاستی باڵادا پانزە ساڵ یان کەمتر زیندانیکردنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی تاوانێکەوە دەکرێن، کە سزاکەیان زیاتر لە پانزە ساڵ زیندانیکردنە، یان سزای زیندانی هەتاهەتایی، یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت، بۆ ماوەی دە ساڵ دوا دەخرێن. لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی داوا (دۆسیە) ئەژمار ناکرێت. دۆسیە و بەڵگەکانی بەکارهاتوو بۆ سەلماندنی تاوانی پەیوەندیدار بەم تاوانانە، لە رێککەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە لە ماوەی دواخستنەکەدا دەپارێزرێن. بۆ ئەو شتومەک و داراییانەی بابەتی دەستبەسەرداگرتنن (موسادەرە)، لەگەڵ بڕیاری دواخستندا بڕیاری تەسفیەکردنیان بۆ دەردەچێت و وەک داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت تۆمار بكرێن. بڕیارەکە بەو کەسانە رادەگەێندرێت کە مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە. لە بڕیارەکەدا مافی تانەدان و هۆکارەکەی لەگەڵ ماوەکەی و دەسەڵاتی پەیوەندیدار پیشان دەدرێت.
(2) لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەردەچن، ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە، دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا پەنا ببەنە بەر دادگای کۆماری. لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی بەپێی بڕگەی یەکەم سەبارەت بە دواخستنی دادگەییکردن لەلایەن دادگەوە دەردەچن، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەکرێت تانە بدرێت.
(3) دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دوای رێکەوتی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا بۆ ئەو تاوانانەی بەر لەم رێککەوتە ئەنجامدراون و دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1، دەبەسترێتەوە بە رەزامەندی ئەنجوومەنەکەوە.
رێكارەکانی پاراستن و ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاساییدان
ماددەی 4
(1) ئەو رێکارە پارێزەرییانەی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرکردن و چاودێریی دادوەری، کە بەهۆی ئەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت دەرچوون، لەلایەن دادوەر یان دادگای دەسەڵاتدار لە قۆناخی لێکۆڵینەوە، یان دادگاییکردندا، یانیش لەلایەن دادگای هەرێمیی، یان بەشی سزایی پەیوەندیدار لە دادگەی تەمیز هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی بوونی مەرجەکاندا بڕیاری هەڵگرتنی ئەم رێکارانە دەدرێت.
(2) بۆ ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە دەردەچێت.
تۆمارکردنی بڕیارەکانی دواخستن و دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان
ماددەی 5
(1) ئەو بڕیارانەی دواخستن، کە بەپێی ماددەی 3 دەردەچن، لە سیستەمێکی تایبەت بە خۆیاندا تۆمار دەکرێن. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی دووەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
(2) لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا، لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەگیرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دەکرێتەوە. لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیاری سزادان بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەی بەم شێوەیە ئەنجام دراوە، جێبەجێکردنی سزادانەکە بەپێی ماددەی 6 دوا ناخرێت و بڕیاری سزادان بە هەموو برگە یاساییەکانییەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوان تێپەڕێنرێت، بڕیاری نەبوونی هۆکار بۆ دادگەییکردن یان داخستنی دۆسیە دەردەچێت.
دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سزادان
ماددەی 6
(1) بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی ئەم چالاکییە، جگە لەوانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون سزادراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا سەپێندراوە؛ بۆ ئەو سزادراوانەی بەهۆی تاوانەکانی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە سزادراون:
ا) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی پانزە ساڵ یان کەمتر، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ب) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی زیاتر لە پانزە ساڵ یان سزای زیندانی هەتاهەتایی یان هەتاهەتایی قورسکراو، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی دە ساڵ.
بە بڕیاری دادوەری جێبەجێکردنی سزا دوا دەخرێت. جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتن (موسادەرە) ناکات. لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی سزا ئەژمار ناکرێت.
(2) دەکرێت تانە لەو بڕیارە دواخستنانە بدرێت کە بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە دەردەچن.
(3) ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی بڕگەی یەکەم دەردەچن لەو سیستەمەدا تۆمار دەکرێن، کە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 5 دروستکراوە. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی چوارەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
(4) لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە هەڵدەگیرێت و بڕیاری بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی سزا دەدرێت. ئەگەر ماوەی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوان تێپەڕێنرێت، سزاسەپێنراوەکە وەک جێبەجێکراو ئەژمار دەکرێت. بەدواداچوونی بڕیارەکانی دواخستن لەلایەن داواکارییە گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەدواداچوون، هەماهەنگی و جێبەجێکردن
ماددەی 7
(1) بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە؛ بەدوای بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە ئەنجام دەدرێت، کە لەژێر سەرۆکایەتیی یاریدەدەری سەرۆککۆماردا و بە ئەندامێتیی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی نیشتمانی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکدێت. لە کاتی پێویستدا لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە؛ دەکرێت ژێرکۆمیسیۆن (لیژنە) پێکبهێندرێن و نوێنەرانی وەزارەت، دامەزراوە و رێکخراوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی پێویست دەبینرێن بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و کۆمیسیۆنەکان داوەت بكرێن.
(2) لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە، دەکرێت راسپاردن لە ژێر کۆمیسیۆنەکاندا بكرێت بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە لەلایەن رێکخراوەکەوە.
(3) بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەژێر رۆشنایی ئامانج و ماوەی ئەم یاسایە؛ لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی چاودێریی پەیوەندیدار بە تەسفیەکردنی تەواوەتیی رێکخراوەکە و ئەم بارودۆخە، دەکرێت بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندن بكرێت. لە حاڵەتێکدا ئەنجوومەن بە پێویستی بزانێت، داواکاری سەبارەت بە رێکخستنە دادوەری، ئیداری و یاساییەکان پێشکەش دەکرێت.
(4) ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی ئەم یاسایە دەردەچن، بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی پێویستدا؛
ا) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەکانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە (دادگای سوڵح و سزا)،
ب) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی بڕیارەکانی سزادانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە (دادگای سوڵح و سزا)،
لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە داوا دەکرێت. لەسەر داواکارییەکە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بڕیار دەدرێت. دەکرێت تانە لەم بڕیارانە بدرێت. بۆ ئەوەی بكرێت داواکاری بەپێی بڕگەی (ب)ی ئەم بەشە پێشکەش بكرێت، دەبێت بۆ ئەو بڕیارانەی کە بە پێنج ساڵ دواخراون-دوو ساڵ و بۆ بڕیارانەی کە بە دە ساڵ دواخراون-سێ ساڵ بەسەر بەرواری دەرچوونی بڕیارەکەدا تێپەڕی بێت.
(5) ئەنجوومەن بە شێوەیەکی بەردەوام راپۆرت و زانیاری سەبارەت بە کارەکانی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکات. لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیاوە کۆمیسیۆنی چاودێری پێکدەهێندرێت بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە. کۆمیسیۆنی چاودێری، چاودێریی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە دەکات و دەتوانێت راسپاردە پێشکەش بکات.
(6) خزمەتگوزارییەکانی سکرتاریەتی ئەنجوومەنەکە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارەوە جێبەجێ دەکرێت.
رادەستکردنی چەک و کەلوپەل
ماددەی 8
(1) ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و هەموو جۆرە ماڵ و کەلوپەلێکی دیکە کە ئەندامانی رێکخراوەکە لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا لەگەڵ خۆیان دەیهێنن یان رایدەگەیەنن، تۆمار دەکرێن.
(2) رێکار و بنەماکانی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە، بە وەرگرتنی رای دامەزراوە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە دیاری دەکرێن.
ماوە
ماددەی 9
(1) بڕگە لەم یاسایە بەرامبەر بەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن، کە بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لە ماوەی شەش مانگدا بە نووسراو داواکاری بۆ سوودمەندبوون لە بڕگەکانی ئەم یاسایە پێشکەشی داواکاری گشتیی شوێنی خۆیان یان ئەو دامەزراوانە دەکەن، کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپێردراون.
ئەرک و بەرپەرسیارێتی
ماددەی 10
(1) ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەسپێردرێن، لەلایەن دامەزراوە و رێکخراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانەوە بە بەپەلەیی جێبەجێ دەکرێن.
(2) ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئامانج ودەقی فەرمی پرۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی:
هۆکاری گشتی
ئامانج و ئەرکی سەرەکیی دەوڵەت؛ پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەییی گەل، دابەشنەبوونی وڵات، کۆماری و دیموکراسییە؛ هەروەها دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی، ئارامی و بەختیاریی تاکەکان و کۆمەڵگەیە؛ هەوڵدانە بۆ لادانی ئەو ئاستەنگانەی کە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاک بە شێوازێک سنووردار دەکەن، کە لەگەڵ بنەماکانی دەوڵەتی یاسایی کۆمەڵایەتی و دادپەروەریدا نەگونجێن و رەخساندنی مەرجە پێویستەکانە بۆ گەشەسەندنی ماددی و مەعنەویی مرۆڤ. ئەم بەرپەرسیارێتییە، جگە لە پاراستنی نەزمی گشتی، بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیش دەکاتە یەکێک لە ئەرکە رەسەنەکانی دەوڵەت.
لە دەستپێکی سەدەی دووەمی کۆمارەکەماندا، وڵاتەکەمان بە روانگەیەکی نوێوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت کە بنەماکانی ئاسایش، دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا وەک توخمی تەواوکاری یەکتر سەیر دەکات. لە راستیدا ئەم سەدەیە تەنیا دەربڕینی بڕگە سەردەمییەکی نوێ نییە؛ بەڵکو لە هەمان کاتدا دەربڕینی دیدگەیەکە کە سروشتی دیموکراتییانەی دەوڵەتی یاسا بەهێزتر دەکات، یەکێتی و تەبایی نیشتمانی پتەوتر دەکات، ئارامیی کۆمەڵایەتی بەرەو بەردەوامی دەبات و داهاتووی هاوبەشی گەلەکەمان دەستەبەر دەکات. ئەم دیدگەیەی لە چوارچێوەی یەکپارچەیی دەوڵەت لەگەڵ وڵات و گەلەکەی، بنەمای سەروەریی نیشتمانی و هۆشیاریی هاووڵاتیبوونی هاوبەش شێوە دەگرێت؛ تەنیا پاراستنی نەزمی گشتی پێویست ناکات، بەڵکو بەهێزکردنی پاشکۆیەتیی کۆمەڵایەتی و بونیادنانی داهاتووی هاوبەش لەسەر بنەمای بەهێزتریش بەپێویست دەبینێت.
تورکیایەک کە تیرۆر تێیدا بە تەواوی کۆتایی پێهاتبێت؛ بەڵێنی داهاتوویەکی بەهێزتر لە رووی ئاسایش، دیموکراسی، گەشەپێدانی ئابووری و دەوڵەتی یاساوە دەدات. ئاڕاستەکردنی ئەو سەرچاوانەی بۆ ئاسایش تەرخانکراون بەرەو پەروەردە، زانست، تەکنەلۆژیا، بەرهەمهێنان، ژێرخان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە بەهێزکردنی کەشی ئارامی لە هەموو گۆشەیەکی وڵاتدا و دەستەبەرکردنی ئەوەی نەوەکانی داهاتوو دوور لە کاریگەریی تووندوتیژی و لەناو ئاسایشدا بژین.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە پرۆسەی خەباتی چەندین ساڵەدا تەنیا رێکارە ئەمنییەکان نەگیراونەتەبەر؛ بەڵکو سیاسەتی فرەلایەنەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیش گیراونەتەبەر. چونکە ئەم کێشەیە تەنیا لەسەر بنەمای ئاسایش هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە، بەڵکو بە هەموو رەهەندەکانییەوە تاوتوێ کراوە و هەڵوێستێکی گشتگیر نیشاندراوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەتایبەتی لە ساڵی 2002ەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و گەل و بەرزکردنەوەی پێوەرە دیموکراتییەکان، چاکسازیی گشتگیر کراون. بەهۆی ئەو هەموارکردنە دەستوورییانە و رێکخستنە یاساییانەی دیکە کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیا و لەلایەن گەلەکەمانەوە پەسەندکراون، پێشکەوتنی گرنگ لە بواری دەوڵەتی یاسا و بەدیموکراسیکردندا بەدەستهاتووە.
لە روانگەی ئەم تێگەیشتنەوە؛ لەسەر بنەمای یەکپارچەییی دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ وڵات و گەلەکەی، بنەمای دەوڵەتی یاسا، سیستەمی سیاسیی دیموکراتی و لەبەرچاوگرتنی ئاسایشی گشتی، ئامانجەکە چەسپاندنی بەردەوامی ئارامیی کۆمەڵایەتییە. ناوەڕۆکی ئەم روانگەیە، دەستەبەرکردنی پاشکۆیەتیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها هاوبەشەکانی گەلەکەمانە لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە چەکدارەکان و بەهێزکردنی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتی.
لەژێر ئەم رۆشناییەدا، کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لەناو پەرلەمانی تورکیادا دامەزراوە، وەک ناوەندێکی گرنگی راوێژکاری و هەڵسەنگاندن خزمەتی کردووە کە بەشداری کردووە لە هێنانەئارای روانگە سیاسییە جیاوازەکان، چاوەڕوانییە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵسەنگاندنە یاساییەکان لەسەر زەوینەیەکی هاوبەش. کارەکانی کۆمیسیۆن رێگەی خۆشکرد بۆ هەڵسەنگاندنی هەمەلاینەی کێشەکان، دیاریکردنی قوربانیان، بەهێزکردنی سازانی کۆمەڵایەتی و تاوتوێکردنی گشتگیری ئەو رێکخستنە یاساییانەی پێویستن. بەم شێوەیە، بەرپرسیارێتیی دەستووریی پەرلەمانی تورکیا، کە شوێنی بەرجەستەبوونی ئیرادەی گەلە، لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا جارێکی دیکە بەکرداری سەلمێندرایەوە.
دەوڵەتی یاسا تەنیا سیستەمێک نییە کە سزادانی تاوانەکان بکاتە بنەما. دەوڵەتی یاسا دەربڕینی تێگەیشتنێکی فرەڕەهەندە کە رەچاوی دابینکردنی دادپەروەری، پاراستنی ئاسایشی گشتی، بەهێزکردنی ئارامیی کۆمەڵایەتی و بەیەکەوەبەستنەوەی ئەو تاکانەی تاوانیان ئەنجامداوە لەگەڵ کۆمەڵگە دەکات. لە چوارچێوەی ئەم روانگەیەدا، سیستەمی دادوەری سزا تەنیا ئامانجی وەڵامدانەوەی تاوانە ئەنجامدراوەکانی رابردووی نییە، بەڵکو خزمەت بە دابینکردنی نەزم و ئاسایشی گشتی، رێگریکردن لە دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان، هاندانی سزادراو بۆ ژیانکردن وەک تاکێکی پابەند بە یاساکان و بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.
پتەوکردن و بەردەوامیدان بەو قۆناخەی ئێستا پێی گەیشتووین، جگە لە بەردەوامیدانی کاریگەرانە بە رێکارە ئەمنییەکان، پێویستی بە گەشەپێدانی سیستەمی دادوەریی سزاییش هەیە بە شێوازێک کە لە ماوەی درێژخایەندا پشتیوانی لە ئاسایشی گشتی بکات. لەم چوارچێوەیەدا، بەم پێشنیازەی ئامادەکراوە؛ ئامانج لێی رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی ئازارە هاوشێوەکان لە داهاتوودا، بەردەوامیدانە بە دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان، جێگیرکردنی بەهێزتری ئاسایشی گشتی، گەشەپێدانی سیستەمی دادوەریی سزا و لە حاڵەتی رەخسانی مەرجی دیاریکراودا، پاشکۆبوونەوەی کەسانی پەیوەندیدارە لەگەڵ کۆمەڵگە وەک تاکی بەستراوە بە نەزمی یاساییەوە.
دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی یاسادانەر لە دیاریکردنی سیاسەتەکانی سزا و جێبەجێکردندا، دەسەڵاتێکی دەستوورییە بە مەبەستی هێنانەدی بەرژەوەندیی گشتی لەناو سنوورەکانی بنەمای دەوڵەتی یاسادا. بە رەچاوکردنی گۆڕانی مەرجە کۆمەڵایەتییەکان، ئاستی رێکارە ئەمنییەکان، ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی دادوەریی سزایی و پێویستییەکانی نەزمی گشتی، ئەنجامدانی رێکخستنی نوێ لە سیستەمی دادوەریی سزادا، یەکێکە لە ئەرکە سرووشتی و دەستوورییەکانی دەسەڵاتی یاسادانان لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی یاسادا.
پێشنیازەکە رێکخستنێک نییە کە بڕیارەکانی سزادان رەتبکاتەوە، سرووشتی یاسایی تاوانەکان بگوڕێت یان بەرپرسیارێتیی سزایی کۆتایی پێبهێنێت. پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارە بڕاوەکانی سزادان بە هەموو ئاسەوارە یاساییەکانیانەوە دەپارێزن؛ هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە سیفەتی تاوان، بڕیاری سزادان یان بەرپرسیارێتیی سزایی پێشبینی نەکراوە. لەم رووەوە پێشنیازەکە، لە رووی سرووشتی یاساییەوە، رێکخستنێکی یاسایی سنووردار و مەرجدارە پەیوەندیدار بە سیستەمی دادوەریی سزا و یاسای جێبەجێکردنی سزا (ئینفاز).
بۆ ئەوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بخرێتە سەر زەوینەیەکی تەندروست، واقیعی و بەردەوام، ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانیش هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە. بە رەچاوکردنی ئەزموونی خەباتی زیاتر لە چل ساڵە، "مودێلێکی تورکی"ی رەسەن شێوەی گرتووە، کە لەسەر بنەمای ئەزموونی وڵاتەکەمان، واقیعی کۆمەڵایەتی و نەریتی دەوڵەتداری بونیاد نراوە. پێشنیازەکە، کە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە ئامادەکراوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی پشتبەستنی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییەوە بە ڕوانگەی لەپێشینەدان بە عەقڵی هاوبەش و خاڵە هاوبەشەکان خراوەتەڕوو، چوارچێوەیەکی بنەڕەتی پێکدەهێنێت کە یەکەم هەنگاوی ئەو رێکخستنە یاساییانەیە لە پرۆسەکەدا پێشبینی کراون.
بە رەچاوکردنی سروشتی داینامیکیی پرۆسەکە، بەپێی ئەو پێویستییانەی لە کاتی جێبەجێکردندا دەردەکەون، ئەزموونە بەدەستهاتووەکان و گۆڕانی مەرج و پێویستییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە بەپێی ئامانجەکەی، دەکرێت لە چوارچێوەی دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی یاساداناندا دەستکاریی زیاتر لە یاساکانی پەیوەندیداردا بكرێت یان یاسای نوێ دەربچوێندرێت.
پێویستە ئاماژە بەوەش بكرێت کە پرۆسەکە، تەنیا لە وڵاتەکەماندا نا، بەڵکو بە ئامانجی دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتی و برایەتییە لە تەواوی ئەو جوگرافیایەی وڵاتەکەمانی تێدایە. لەم چوارچێوەیەدا، پرۆسەکە کە بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و داماڵینی چەک دەستپێدەکات، بە خستنەباری جێبەجێکردنی رێکخستنە یاساییە پێویستەکان، لەمەودوا دەبێتە بەرهەمی گەل.
پێشنیازەکە بەو هۆکارانەی لە سەرەوە روونکراونەتەوە ئامادەکراوە.
هۆکاری ماددەکان
ماددەی 1- بەم ماددەیە، ئامانج و مەودای ئامادەکردنی یاساکە دیاری دەکرێت. بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەوە پەسەند دەکرێت کە ئامانجی یاساکە؛ دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، دیاریکردنی رێکارەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارەکانی سزادانی دەرچوو و رێکارەکانی دیکەیە کە ئەنجام دەدرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە بڕگەکان لەم یاسایە تاوانەکانی دامەزراندن یان بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK، ئەندامبوون یان هاوکاریکردنی زانراو و بەئەنقەست و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوەکە، لەگەڵ ئەو تاوانانەی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و ئەو تاوانانەی لە قازانجی ئەم رێکخراوەدا بەپێی یاسای ژمارە 6415ی رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر ئەنجامدراون، دەگرێتەوە. بەم شێوەیە چوارچێوەی یاساکە تەنیا بەو تاوانانە سنووردار دەکرێت کە لە ماددەکەدا هاتوون و پەیوەندیدارن بە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCKەوە.
ماددەی 2
بەم ماددەیە، ماددەی پێناسەکان رێکدەخرێت.
ماددەی 3
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە دواخستنی لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنەکان پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەو لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت؛ ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە و سزاکەیان لە ئاستی باڵادا پانزە ساڵ یان کەمتر زیندانیکردنە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ئەو لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی سزاکەیان زیاتر لە پانزە ساڵ زیندانیکردنە یان سزای زیندانی هەتاهەتایی، یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت، بۆ ماوەی دە ساڵ دوا بخرێن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی کاتی دۆسیەکە ئەژمار ناکرێت. دۆسیە و بەڵگەکانی بەکارهاتوو بۆ سەلماندنی تاوانی پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بۆ دەرچووە، لە بەرواری دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە لە ماوەی دواخستنەکەدا دەپارێزرێن.
بە رێکخستنەکە، پەسەند دەکرێت کە بۆ ئەو شتومەک و داراییانەی بابەتی دەستبەسەرداگرتنن (موسادەرە)، لەگەڵ بڕیاری دواخستندا بڕیاری تەسفیەکردنیان بۆ دەربچێت و وەک داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت تۆمار بكرێن.
جگە لەوەش، حوکم دەدرێت کە بڕیاری دەرچوو بەپێی ئەم بڕگەیە بەو کەسانە رادەگەێندرێت، کە مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە،و لە بڕیارەکەدا مافی پەنابردن و تانەدان لەگەڵ هۆکار و ماوەکەی و دەسەڵاتی پەیوەندیدار نیشان دەدرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە لە بەرامبەر بڕیاری دواخستن، کە لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدا لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەردەچێت، دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا پەنا ببەنە بەر دادگای سوڵح و سزا. لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەش کە لەلایەن دادگاوە لە قۆناخی دادگاییکردندا سەبارەت بە دواخستنی دادگاییکردن دەردەچن، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەلایەن ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە، رێگەی تانەدان کراوە دەبێت.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دوای رێککەوتی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا، بۆ ئەو تاوانانەی بەر لەم رێککەوتە ئەنجامدراون و دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە، دەبەسترێتەوە بە رەزامەندی ئەنجوومەنەکەوە.
ماددەی 4
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە رێکارە دادوەرییەکان سەبارەت بە رێکارەکانی پاراستن و ئەو دۆسیانەی لە قۆناغی پێداچوونەوەی ڕێگەی یاساییدان، پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو رێکارە پارێزەرییانەی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرکردن و چاودێریی دادوەری کە بەهۆی ئەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت دەرچوون، لەلایەن دادوەر یان دادگای دەسەڵاتدار لە قۆناخی لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردندا یانیش لەلایەن دادگای هەرێمیی یان بەشی سزایی پەیوەندیدار لە دادگای تەمیز هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی بوونی مەرجەکاندا بڕیاری هەڵگرتنی ئەم رێکارانە دەدرێت. بەم شێوەیە دەستەبەر دەکرێت کە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بە خێرایی بڕیار لەسەر رێکارەکانی پاراستن بدرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بۆ دۆسیەکە دەردەچێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە، دەبێت بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرابێتەوە و داواکاریی نووسراوی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 9دا ئەنجامدرابێت. بەم پێیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ رێکار بەپێی بڕگەکانی ئەم ماددەیە ناکرێت. لەلایەکی دیکەوە، بۆ ئەو بارودۆخانەی کە زیاتر لە قازانجی کەسەکەن وەک بڕیاری بێبەریبوون یان کەوتنی دۆسیە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەوە، بۆ ئەو دۆسیانەی لە رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، بەبێ دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە، لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی دۆسیەکە دەکرێت و بەم شێوەیە دادگەییکردنەکە کۆتایی پێدەهێندرێت.
ماددەی 5
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە تۆمارکردنی بڕیارەکانی دواخستن و ئەنجامدانی رێکارە دادوەرییەکان لە حاڵەتی دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان لە ماوەی دواخستندا دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو بڕیارانەی دواخستن کە بەپێی ماددەی 3 دەردەچن، لە سیستەمێکی تایبەت بە خۆیاندا تۆمار دەکرێن. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی دووەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە ریکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەگیرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دەکرێتەوە و لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیاری سزادان بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەی بەم شێوەیە ئەنجام دراوە، جێبەجێکردنی سزادانەکە بەپێی ماددەی 6 دوا ناخرێت و بڕیاری سزادان بە هەموو برگە یاساییەکانییەوە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها پەسەند دەکرێت، کە ئەگەر ماوەی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی تێپەڕێنرێت، بۆ دۆسیەکانی قۆناخی لێکۆڵینەوە بڕیاری نەبوونی هۆکار بۆ دادگاییکردن و بۆ دۆسیەکانی قۆناخی دادگەییکردن بڕیاری کەوتنی (داخستنی) دۆسیە دەردەچێت.
ماددەی 6
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سزادان (ئینفاز) پەسەند دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەوانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون سزادراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا سەپێندراوە؛ بۆ ئەو سزادراوانەی بەهۆی تاوانەکانی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە سزادراون:
ا) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی پانزە ساڵ یان کەمتر، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ب) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی زیاتر لە پانزە ساڵ یان سزای زیندانی هەتاهەتایی یان هەتاهەتایی قورسکراو، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی دە ساڵ.
بە بڕیاری دادوەری جێبەجێکردنی سزا دوا دەخرێت. جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتن (موسادەرە) ناکات. هەروەها لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی سزا ئەژمار ناکرێت.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە دەکرێت تانە لەو بڕیارە دواخستنانە بدرێت کە بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە دەردەچن.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی بڕگەی یەکەم دەردەچن لەو سیستەمەدا تۆمار دەکرێن کە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 5 دروستکراوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی چوارەمدا دیاریکراوە کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
بە بڕگەی چوارەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە بەرواری دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە هەڵدەگیرێت و بڕیاری بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی سزا دەدرێت. ئەگەر ماوەی دواخستنی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی تێپەڕێنرێت، سزاسەپێنراوەکە وەک جێبەجێکراو ئەژمار دەکرێت. بەدواداچوونی بڕیارەکانی دواخستن لەلایەن داواکارییە گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
ماددەی 7
بەم ماددەیە، دامەزراندنی ئەنجوومەنێک بۆ بەدواداچوونی پرۆسەکە، دابینکردنی هەماهەنگی و جێبەجێکردنی بڕگە لەم یاسایە پێشبینی دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە؛ بەدوای بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە ئەنجام دەدرێت کە لەژێر سەرۆکایەتیی یاریدەدەری سەرۆککۆماردا و بە ئەندامێتیی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی نیشتمانی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکدێت. هەروەها رێگە دەدرێت کە لە کاتی پێویستدا لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە ژێر کۆمیسیۆن (لیژنە) پێکبهێندرێن و نوێنەرانی وەزارەت، دامەزراوە و رێکخراوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی بە پێویست دەبینرێن بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و کۆمیسیۆنەکان داوەت بكرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپاردن لە ژێر کۆمیسیۆنەکاندا (لیژنە) بكرێت بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە و هەماهەنگییەکەی لەلایەن رێکخراوەکەوە.
بە بڕگەی سێیەمی ماددەکە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا لەژێر رۆشنایی ئامانج و ماوەی ئەم یاسایە؛ لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی چاودێریی پەیوەندیدار بە تەسفیەکردنی تەواوەتیی رێکخراوەکە و ئەم بارودۆخە، دەکرێت بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندن بكرێت. لە حاڵەتێکدا ئەنجوومەن بە پێویستی بزانێت، داواکاری سەبارەت بە رێکخستنە دادوەری، ئیداری و یاساییەکان پێشکەش دەکرێت.
بە بڕگەی چوارەمی ماددەکە، ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی ئەم یاسایە دەردەچن، بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە
هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی پێویستدا؛
ا) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەکانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە دادگای سوڵح و سزا.
ب) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی بڕیارەکانی سزادانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە دادگای سوڵح و سزا، لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە داوا دەکرێت. لەسەر داواکارییەکە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بڕیار دەدرێت. دەکرێت تانە لەم بڕیارانە بدرێت. بۆ ئەوەی بكرێت داواکاری بەپێی بڕگەی (ب)ی ئەم بەشە پێشکەش بكرێت، دەبێت بۆ بڕیارەکانی دواخستن کە بە پێنج ساڵ دراون - دوو ساڵ و بۆ بڕیارەکانی دواخستن کە بە دە ساڵ دراون - سێ ساڵ بەسەر رێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەدا تێپەڕی بێت.
بە بڕگەی پێنجەمی ماددەکە، بە روونی حوکم دەدرێت کە ئەنجوومەن بە شێوەیەکی بەردەوام راپۆرت و زانیاری سەبارەت بە کارەکانی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکات. لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیاوە کۆمیسیۆنی چاودێری پێکدەهێندرێت بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە. کۆمیسیۆنی چاودێری، چاودێریی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە دەکات و دەتوانێت راسپاردە پێشکەش بکات.
بە بڕگەی شەشەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە خزمەتگوزارییەکانی سکرتاریەتی ئەنجوومەنەکە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ماددەی
بەم ماددەیە، رێکخستنی پەیوەندیدار بە رادەستکردنی چەک و کەلوپەل دەکرێت.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و هەموو جۆرە ماڵ و کەلوپەلێکی دیکە کە ئەندامانی رێکخراو لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا لەگەڵ خۆیان دەیهێنن یان رایدەگەیەنن، تۆمار دەکرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، حوکم دەدرێت کە رێکار و بنەماکانی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە سەبارەت بە پرۆسەی تۆمارکردن و ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و جۆرەکانی دیکەی کەلوپەلی تۆمارکراو، بە وەرگرتنی رای دامەزراوە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە دیاری دەکرێن.
ماددەی 9- بەم ماددەیە، بڕگە لەم یاسایە بەرامبەر بەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن کە دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لە ماوەی شەش مانگدا بە نووسراو داواکاری بۆ سوودمەندبوون لە بڕگەکانی ئەم یاسایە پێشکەشی داواکاری گشتیی شوێنی خۆیان، یان ئەو دامەزراوانە دەکەن کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپێردراون.
ماددەی 10
بەم ماددەیە، رێکخستنی ئەرک و بەرپەرسیارێتی پەسەند کردن.
بە بڕگەی یەکەمی ماددەکە، ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەسپێردرێن، لەلایەن دامەزراوە و رێکخراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانەوە بە بەپەلەیی جێبەجێ دەکرێن.
بە بڕگەی دووەمی ماددەکە، پەسەند دەکرێت کە ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئامانج و چالاکییەکانی ئەم یاسایەدا ئەرکە راسپێردراوەکان جێبەجێ دەکەن، بەهۆی ئەم ئەرکانەیانەوە بەرپەرسیارێتیی یاسایی، ئیداری یان سزاییان ناکەوێتە سەر. بەم رێکخستنە، دەستەبەریی یاسایی (پارێزبەندی یاسایی) بۆ سەرجەم بەرپرسان دابین دەکرێت ،کە کار بۆ هێنانەدی ئامانجی ئەم یاسایە دەکەن، لە پێشەنگیانەوە ئەندامانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی.
ماددەی 11 ماددەی کەوتنەباری جێبەجێکردنە.
ماددەی 12 ماددەی جێبەجێکردنە.
پێشنیازەیاسای بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی
ئامانج و ماوە
ماددەی 1 (1)
ئامانجی ئەم یاسایە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، دیاریکردنی رێکارەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنە بەردەوامەکان و بڕیارەکانی سزادانی دەرچوو و رێکارەکانی دیکەیە کە ئەنجام دەدرێن.
(2) بڕگەکانی ئەم یاسایە، تاوانەکانی دامەزراندن یان بەڕێوەبردنی ر ێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK، ئەندامبوون یان هاوکاریکردنی زانراو و بەئەنقەست و پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوەکە، لەگەڵ ئەو تاوانانەی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و ئەو تاوانانەی لە قازانجی ئەم رێکخراوەدا بەپێی یاسای ژمارە 6415ی رێکەوتی 7/2/2013ی رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر رێکخراون، دەگرێتەوە.
پێناسەکان
ماددەی 2 (1)
ا) رێکخراو: رێکخراوی تیرۆریستیی PKK/KCK و سەرجەم پێکهاتە پەیوەندیدارەکانی،
ب) ئەنجوومەن: ئەو ئەنجوومەنەی بەپێی ماددەی 7ی ئەم یاسایە پێکدەهێندرێت.
دواخستنی لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنەکان
ماددەی 3
(1) بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا، سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکان بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی، جگە لەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئەنجامدراون و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت؛ ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1 و سزاکەیان لە ئاستی باڵادا پانزە ساڵ یان کەمتر زیندانیکردنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنانەی بەهۆی تاوانێکەوە دەکرێن، کە سزاکەیان زیاتر لە پانزە ساڵ زیندانیکردنە، یان سزای زیندانی هەتاهەتایی، یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا دەسەپێت، بۆ ماوەی دە ساڵ دوا دەخرێن. لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی داوا (دۆسیە) ئەژمار ناکرێت. دۆسیە و بەڵگەکانی بەکارهاتوو بۆ سەلماندنی تاوانی پەیوەندیدار بەم تاوانانە، لە رێککەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە لە ماوەی دواخستنەکەدا دەپارێزرێن. بۆ ئەو شتومەک و داراییانەی بابەتی دەستبەسەرداگرتنن (موسادەرە)، لەگەڵ بڕیاری دواخستندا بڕیاری تەسفیەکردنیان بۆ دەردەچێت و وەک داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت تۆمار بكرێن. بڕیارەکە بەو کەسانە رادەگەێندرێت کە مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە. لە بڕیارەکەدا مافی تانەدان و هۆکارەکەی لەگەڵ ماوەکەی و دەسەڵاتی پەیوەندیدار پیشان دەدرێت.
(2) لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەردەچن، ئەو کەسانەی مافی پەنابردنیان بۆ رێگە یاساییەکان هەیە، دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا پەنا ببەنە بەر دادگای کۆماری. لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی بەپێی بڕگەی یەکەم سەبارەت بە دواخستنی دادگەییکردن لەلایەن دادگەوە دەردەچن، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەکرێت تانە بدرێت.
(3) دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دوای رێکەوتی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا بۆ ئەو تاوانانەی بەر لەم رێککەوتە ئەنجامدراون و دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 1، دەبەسترێتەوە بە رەزامەندی ئەنجوومەنەکەوە.
رێكارەکانی پاراستن و ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاساییدان
ماددەی 4- (1)
ئەو رێکارە پارێزەرییانەی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرکردن و چاودێریی دادوەری، کە بەهۆی ئەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت دەرچوون، لەلایەن دادوەر یان دادگای دەسەڵاتدار لە قۆناخی لێکۆڵینەوە، یان دادگاییکردندا، یانیش لەلایەن دادگای هەرێمیی، یان بەشی سزایی پەیوەندیدار لە دادگەی تەمیز هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی بوونی مەرجەکاندا بڕیاری هەڵگرتنی ئەم رێکارانە دەدرێت.
(2) بۆ ئەو دۆسیانەی لە قۆناخی پێداچوونەوەی رێگەی یاسایی ئیستئناف یان تەمییزدان، پەیوەندیدار بەو تاوانانەی بڕیاری دواخستنیان بەپێی ماددەی 3 بۆ دەردەچێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە دەردەچێت.
تۆمارکردنی بڕیارەکانی دواخستن و دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان
ماددەی 5 (1)
ئەو بڕیارانەی دواخستن، کە بەپێی ماددەی 3 دەردەچن، لە سیستەمێکی تایبەت بە خۆیاندا تۆمار دەکرێن. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی دووەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
(2) لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا، لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەگیرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دەکرێتەوە. لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیاری سزادان بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەی بەم شێوەیە ئەنجام دراوە، جێبەجێکردنی سزادانەکە بەپێی ماددەی 6 دوا ناخرێت و بڕیاری سزادان بە هەموو برگە یاساییەکانییەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوان تێپەڕێنرێت، بڕیاری نەبوونی هۆکار بۆ دادگەییکردن یان داخستنی دۆسیە دەردەچێت.
دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سزادان
ماددەی 6 (1)
بە مەرجی بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمیدا سەبارەت بە دیاریکردنی کۆتاییهێنانی بوونی کرداریی رێکخراوەکە و رادەستکردنی سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی ئەم چالاکییە، جگە لەوانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رێکخراوەکەدا ئەنجامدراون سزادراون، هەروەها بەر لە رێککەوتی 1/6/2005 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەدا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا سەپێندراوە؛ بۆ ئەو سزادراوانەی بەهۆی تاوانەکانی دەکەونە
چوارچێوەی ماددەی 1ی ئەم یاسایەوە سزادراون:
ا) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی پانزە ساڵ یان کەمتر، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ب) سزادراوان بە سزای زیندانیکردنی بەکۆی گشتی زیاتر لە پانزە ساڵ یان سزای زیندانی هەتاهەتایی یان هەتاهەتایی قورسکراو، جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ماوەی دە ساڵ.
بە بڕیاری دادوەری جێبەجێکردنی سزا دوا دەخرێت. جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتن (موسادەرە) ناکات. لە ماوەی دواخستنەکەدا ماوەی بەسەرچوونی سزا ئەژمار ناکرێت.
(2) دەکرێت تانە لەو بڕیارە دواخستنانە بدرێت کە بەپێی بڕگەی یەکەم لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە دەردەچن.
(3) ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی بڕگەی یەکەم دەردەچن لەو سیستەمەدا تۆمار دەکرێن، کە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 5 دروستکراوە. ئەم تۆمارانە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت بەکاربهێندرێن بۆ ئەو ئامانجەی لە بڕگەی چوارەمدا دیاریکراوە، کە لەلایەن داواکاری گشتی، دادوەر یان دادگاوە لە پەیوەندییاندا بە لێکۆڵینەوە یان دادگەییکردنێکەوە داوا بكرێن.
(4) لە حاڵەتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دواخستندا لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری دواخستنەکەوە، بڕیاری دواخستنەکە لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنی سزاوە هەڵدەگیرێت و بڕیاری بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی سزا دەدرێت. ئەگەر ماوەی دیاریکراو بەبێ ئەنجامدانی تاوان تێپەڕێنرێت، سزاسەپێنراوەکە وەک جێبەجێکراو ئەژمار دەکرێت. بەدواداچوونی بڕیارەکانی دواخستن لەلایەن داواکارییە گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەدواداچوون، هەماهەنگی و جێبەجێکردن
ماددەی 7 (1)
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە؛ بەدوای بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە ئەنجام دەدرێت، کە لەژێر سەرۆکایەتیی یاریدەدەری سەرۆککۆماردا و بە ئەندامێتیی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی نیشتمانی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکدێت. لە کاتی پێویستدا لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە؛ دەکرێت ژێرکۆمیسیۆن (لیژنە) پێکبهێندرێن و نوێنەرانی وەزارەت، دامەزراوە و رێکخراوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی پێویست دەبینرێن بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و کۆمیسیۆنەکان داوەت بكرێن.
(2) لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە، دەکرێت راسپاردن لە ژێر کۆمیسیۆنەکاندا بكرێت بۆ دەستەبەرکردنی پێشڤەچوونی پرۆسەکە لەلایەن رێکخراوەکەوە.
(3) بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لەژێر رۆشنایی ئامانج و ماوەی ئەم یاسایە؛ لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی چاودێریی پەیوەندیدار بە تەسفیەکردنی تەواوەتیی رێکخراوەکە و ئەم بارودۆخە، دەکرێت بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندن بكرێت. لە حاڵەتێکدا ئەنجوومەن بە پێویستی بزانێت، داواکاری سەبارەت بە رێکخستنە دادوەری، ئیداری و یاساییەکان پێشکەش دەکرێت.
(4) ئەو بڕیارە دواخستنانەی بەپێی ئەم یاسایە دەردەچن، بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بە شێوەیەکی خولیی لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە حاڵەتی پێویستدا؛
ا) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەکانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە (دادگای سوڵح و سزا)، ب) هەڵگرتنی بێبەشکردن لە مافەکان کە بەهۆی بڕیارەکانی سزادانەوە کەوتوونەتەوە بە تەواوی ئاسەوارەکانیانەوە، لە (دادگای سوڵح و سزا)،
لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە داوا دەکرێت. لەسەر داواکارییەکە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە بڕیار دەدرێت. دەکرێت تانە لەم بڕیارانە بدرێت. بۆ ئەوەی بكرێت داواکاری بەپێی بڕگەی (ب)ی ئەم بەشە پێشکەش بكرێت، دەبێت بۆ ئەو بڕیارانەی کە بە پێنج ساڵ دواخراون-دوو ساڵ و بۆ بڕیارانەی کە بە دە ساڵ دواخراون-سێ ساڵ بەسەر بەرواری دەرچوونی بڕیارەکەدا تێپەڕی بێت.
(5) ئەنجوومەن بە شێوەیەکی بەردەوام راپۆرت و زانیاری سەبارەت بە کارەکانی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکات. لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیاوە کۆمیسیۆنی چاودێری پێکدەهێندرێت بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە. کۆمیسیۆنی چاودێری، چاودێریی چالاکییەکانی چوارچێوەی ئەم یاسایە دەکات و دەتوانێت راسپاردە پێشکەش بکات.
(6) خزمەتگوزارییەکانی سکرتاریەتی ئەنجوومەنەکە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارەوە جێبەجێ دەکرێت.
رادەستکردنی چەک و کەلوپەل
ماددەی 8 (1)
ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل، ماددەی تەقێنەر و هەموو جۆرە ماڵ و کەلوپەلێکی دیکە کە ئەندامانی رێکخراوەکە لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا لەگەڵ خۆیان دەیهێنن یان رایدەگەیەنن، تۆمار دەکرێن.
(2) رێکار و بنەماکانی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە، بە وەرگرتنی رای دامەزراوە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە دیاری دەکرێن.
ماوە
ماددەی 9 (1)
بڕگە لەم یاسایە بەرامبەر بەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن، کە بەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئاماژەپێکراو لە ماددەی 1دا لە رۆژنامەی فەرمیدا، لە ماوەی شەش مانگدا بە نووسراو داواکاری بۆ سوودمەندبوون لە بڕگەکانی ئەم یاسایە پێشکەشی داواکاری گشتیی شوێنی خۆیان یان ئەو دامەزراوانە دەکەن، کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە راسپێردراون.
ئەرک و بەرپەرسیارێتی
ماددەی 10 (1)
ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەسپێردرێن، لەلایەن دامەزراوە و رێکخراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانەوە بە بەپەلەیی جێبەجێ دەکرێن.
(2) ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئامانج و چالاکییەکانی ئەم یاسایەدا ئەرکە راسپێردراوەکان جێبەجێ دەکەن، بەهۆی ئەم ئەرکانەیانەوە بەرپەرسیارێتیی یاسایی، ئیداری یان سزاییان ناکەوێتە سەر.
کەوتنەباری جێبەجێکردن
ماددەی 11 (1)
ئەم یاسایە لە رۆژی بڵاوبوونەوەیەوە دەکەوێتە باری جێبەجێکردنەوە.
جێبەجێکردن
ماددەی 12 (1)
بڕگە لەم یاسایە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە جێبەجێ دەکرێن.
چالاکییەکانی ئەم یاسایەدا ئەرکە راسپێردراوەکان جێبەجێ دەکەن، بەهۆی ئەم ئەرکانەیانەوە بەرپەرسیارێتیی یاسایی، ئیداری یان سزاییان ناکەوێتە سەر.
کەوتنەباری جێبەجێکردن
ماددەی 11 (1) ئەم یاسایە لە رۆژی بڵاوبوونەوەیەوە دەکەوێتە باری جێبەجێکردنەوە.
جێبەجێکردن
ماددەی 12 (1) بڕگە لەم یاسایە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە جێبەجێ دەکرێن.
------
سەرچاوە - کەناڵی ڕووداو
|