هۆشداری لە خوویەکی هەڵەی میزکردن دەدرێت

2025-07-02  73 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی ئەمریکی هۆشداری دەدات لەبارەی میزکردن لەژێر دووشدا و دەڵێت، ئەم خووە باوە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی میزڵدان و لە هەندێک حاڵەتیشدا زیان بە گورچیلەکان دەگەیێنێت.
 
د. تێریزا ئێروین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە ئەمریکا لە رێگەی ڤیدیۆییەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە خەڵک دەکات واز لەم کارە بهێنن کە بەپێی ئامارەکان، 60٪ بۆ 80٪ی خەڵکی ئەنجامی دەدەن.
 
د. ئێروین روونی دەکاتەوە، میزکردن لە کاتی خۆشووشتندا مێشک رادەهێنێت کە دەنگی ئاو پەیوەستە بە میزکردنەوە و دەڵێت: "ئەمە وەک راهێنانی سەگەکەی پافلۆڤ وایە کە هەر کاتێک گوێی لە دەنگی زەنگۆڵەیەک دەبوو، لیک بە دەمیدا دەهاتە خوارەوە. بەهەمان شێوە، کاتێک تۆ دەستەکانت دەشۆیت، دووش دەگریت یان قاپ دەشۆیت، هەر کاتێک دەنگی ئاو بێت، میزڵدانتان وا دەزانێک کە کاتی میزکردنە''.
 
بە گوتەی ئەو پزیشکە، لەسەر ئاستی درێژخایەن، ئەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی کۆنتڕۆڵی سرووشتی جەستە بەسەر میزڵداندا و وا دەکات مرۆڤ زوو زوو هەست بە پێویستیی چوونە توالێت بکات.
 
د. ئەلیسیا جێفری، چارەسەرکاری سرووشتیی دەڵێت؛ "جەستەی خانمان بۆ میزکردن بە پێوە دروست نەکراوە." ئەم کارە گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر ماسوولکەکانی حەوز و رێگری دەکات لەوەی بە تەواوی خاوببنەوە، ئەمەش وادەکات میزڵدان بە باشی بەتاڵ نەبێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە