دەرمانی شەکرە کاریگەری لەسەر بیرچوونەوە چییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا ئاشكرای دەکات، دەرمانەکانی شەکرەی جۆری دوو ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە دوادەخەن، ئەمەش زیاتر لە بەساڵاچوواندا دەبیندرێت.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مەکگیل لە کەنەدا لەسەر 450 هەزار نەخۆشی شەکرەی سەروو 50 ساڵ کرا و لەماوەی سێ ساڵدا دەرکەوت، دەرمانەکانی شەکرە نەک تەنیا کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکەن، بەڵکو ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوەش کەم دەکەنەوە بەتایبەت ئەڵزهایمەر.
د. کریستێڵ رێنۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: نەخۆشانی شەکرە هەمیشە پابەند بن بە کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکانیان، چونکە ئەگەر شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نەبێت زیان بە هەموو جەستەیان دەگات.
شەکرە 60٪ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر زیاد دەکات، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ ناکرێت و زیان بە مێشک و دەمارەکان دەگەیێنێت. دەرمانەکانی شەکرەش بە کۆنتڕۆڵکردنی شەکر وا دەکەن مێشکیش پارێزراو بێت و زیانی بەر نەکەوێت.
|