لەبارەی ددانی شیری چی دەزانیت؟

3   کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

 ددانی شیری یەکەم ددانی منداڵە، لە ددانی هەمیشەیی بچووکتر و هەستیارترن و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گەشەکردندا.

‏‎کلینیکی ددانی نەخۆشخانەی تووی مەلیک لە ڕاگەیەندراوێكدا چەندین زانیاری دەربارەی ددانی شیری دەخاتەڕوو، كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

ددانی شیری یەکەم ددانی منداڵە، لە ددانی هەمیشەیی بچووکتر و هەستیارترن و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گەشەکردندا.

کەی ددانی شیری دێتە دەرەوە؟

بەزۆری ددانی شیری لە نێوان مانگی ٦بۆ ٨ـی تەمەنیدا دێت، لە تەمەنی نزیکەی ٢ ساڵ و نیو بۆ ٣ ساڵیدا، هەر ٢٠ ددانی شیری هاتووە.

لە دەوروبەری تەمەنی ٦ ساڵییەوە گۆڕانی ددانەکان دەست پێدەکات – ددانی شیری دەکەون و ددانی هەمیشەیی دێنە دەرەوە.

 بۆچی ددانی شیری زۆر گرنگە؟

یارمەتی جوین و قسەکردن و زەردەخەنە دەدەن و شوێنی ددانی هەمیشەیی دەگرن. ددانی تەندرووست بۆ منداڵ بەشدارە لە تەندرووستی گشتی منداڵ.

چۆن گرنگی بە ددانی شیری بدرێت؟

لەگەڵ هاتنی یەكەم ددانی شیری پێویستە ڕۆژانە دووجار بە فڵچەی ددانی منداڵان بشۆردرێ،تا ڕۆژی هاتنە دەرەوەی ددانی هەمیشەیی پێویستە ئەو مەعجوونی ددانەی بەكاردێ بە قەبارەی دەنكێك برنج بێت، لە ٢ ساڵەوە: بڕی مەعجونی ددانی فلۆراید پێویستە بە قەبارەی نۆکێك بێت

تێبینی گرنگ، هەرچەندە ددانی شیری “تەنها کاتییە”، بەڵام ئەكرێ كلۆر ببێت و ئەمەش دەتوانێت ببێت بە مایەی ئازار، هەوکردن، یان تەنانەت لەدەستدانی زوو، ئەمەش لە بەرامبەردا دەتوانێت زیان بە ددانی هەمیشەیی بگەیەنێت هەر بۆیە سەردانی بەردەوامی پزیشکی ددان لەگەڵ هاتنە دەرەوەی ددانی شیری زۆر گرنگە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە