زیانەکانی خەوتن لەبەر سپلێت چییە؟
13 کاتژمێر پێش ئێستا
343 جار خوێنراوەتەوە
زۆر کەس لە کەشی گەرمدا وا ڕاهاتوون هەوای ئەو ژوورەی لێی دەخەون زۆر سارد بێت، هەر بۆیە سپلیت بەکاردەهێنن، کە ڕەنگە ئاگاداریی ئەوە نەبن زیان بە تەندرووستییان دەگەیەنێت.
دەرمانخانەی پێشەوا لەبارەی زیانەکانی خەوتن لەبەر سپلێت ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
زۆر کەس لە کەشی گەرمدا واڕاهاتوون هەوای ئەو ژوورەی لێی دەخەون زۆر سارد بێت، هەر بۆیە سپلیت بەکاردەهێنن، کە ڕەنگە ئاگاداریی ئەوە نەبن زیان بە تەندرووستییان دەگەیەنێت.
زیانەكانی خەوتن لەبەرسپلێت ئەمانەن:-
هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی دەم و قورگ و چاو.
هەستیاریی قورگ و لوت زیاد دەکات.
گرفت بۆ ماسولکەکان دروست دەکات.
هۆکارە بۆ ژانەسەر.
هەوکردنی گیرفانەکانی لوتی بەدوادا دێت.
گرفت بۆ کۆئەندامی هەناسە درووست دەکات.
پێست وشک دەکاتەوە و خوران زیاد دەکات.
|