باشترین ڕێجیمی خۆراک بۆ کەسانێک گرفتی گەدەیان هەیە چییە؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکی پسپۆرى نهشتهرگهری گشتی دەڵێت: گەدەی هەستیار ئاماژەیە بۆ ناڕەحەتی هەرسکردنی بەردەوام وەک ئاوسانی گەدە، غازات، سکچوون.
د. دیاری نیهاد پزیشکی پسپۆرى نهشتهرگهری گشتی لە نوسینێكدا ئاماژە بە باشترین ڕێجیمی خۆراک بۆ کەسانێک، كە گەدەیان هەستیارە دەكات و دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-
گەدەی هەستیار ئاماژەیە بۆ ناڕەحەتی هەرسکردنی بەردەوام وەک ئاوسانی گەدە، غازات، سکچوون.
باشترین خواردنەکان
کاربۆهیدرات: برنجی سپی، شوفان، پەتاتەی کوڵاو
پرۆتینەکان: مریشک، هێلکە، ماستی بێ لاکتۆز
سەوزە: گێزەر، کولەکە، سپێناخ
میوەکان: مۆز، سێو، قۆخ
دوور بکەوەرەوە لەم خواردنانە
خواردنی سورەکراوە
بەهاراتی زۆر و تونی، یان خواردنی چەور
شیرەمەنی (ئەگەر هەستیاریت بە لاکتۆز هەبێت).
پیاز، سیر، کەلەرم
کافاین، کحول، سۆدە
شیرینی.
|