شێرپەنجەی سورێنچک چییە و نیشانەكانی كامانەن؟
2025-07-21
707 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى کۆئەندامى هەرس و جگەر دەڵێت، سورێنچک ئەو بۆرییەیە کە لە قورگەوە درێژدەبێتەوە بۆ گەدە، ئەو خواردنەی کە دەخورێت لە ڕێگەی سورێنچکەوە دەگات بە گەدە، دەشڵێت، شێرپەنجەی سورێنچک سەرەتا لە خانەکانی ناوپۆشی سورێنچکەوە سەرهەڵدەدات، شێرپەنجەی سورێنچک ئەکرێ لە هەرشوێنک بە درێژایی بۆرییەکە ڕووبدات.
د.حەبیب مەحمود، پسپۆڕى نەشتەرگەرى کۆئەندامى هەرس و جگەر و گرێ شێرپەنجەییەکان لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى شێرپەنجەی سورێنچک و نیشانەكانی دەکات:-
سورێنچک ئەو بۆرییەیە کە لە قورگەوە درێژدەبێتەوە بۆ گەدە، ئەو خواردنەی کە دەخورێت لە ڕێگەی سورێنچکەوە دەگات بە گەدە.
شێرپەنجەی سورێنچک سەرەتا لە خانەکانی ناوپۆشی سورێنچکەوە سەرهەڵدەدات، شێرپەنجەی سورێنچک ئەکرێ لە هەرشوێنک بە درێژایی بۆرییەکە ڕووبدات.
ئەم شێرپەنجەیە شەشەم باوترین هۆکاری مردنە بەهۆی شێرپەنجەیەوە لە جیهاندا.
نیشانەکانی نەخۆشییەكە بریتین لە -:
بە قوورسی قووتدان.
لەدەستدانی کێشی لەش.
سنگ ئێشە، هەست کردن بە سووتانەوە.
دڵە کزە.
کۆکە.
گڕبوونی دەنگ.
|