بۆچی جیهان لە برسیکردنی خەڵکی غەززە چاویان داخستووە

2025-07-22  504 جار خوێنراوەتەوە

دیمەنی پیاوێکی بەتەمەنی غەززە کاردانەوەی لێکەوتەوە کە  بەهۆی برسێتیی و گەمارۆ سەپێندراوە دوور لە هەموو بەهاکانی سوپای ئیسرائیلەوە ناچارە گەڵای دارەکان بخوات..

ژن و منداڵانی غەزە بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیل و هەڵمەتی برسیكردنیان یەکەیەکە بە بەرچاوی جیهانەوە گیان لەدەست دەدەن و هیچ وڵاتێکی ئەم جیهانەش بە وڵاتانی عەرەبی و بیانییەوە ناتوانن گەمارۆکانی سەریان بشکێنن و هەر هیچ نەبیت پێدوایستی سەرەتایی ژیانیان بۆ ڕەوانە بکەن.

تەنها شەوی رابردوو نزیکەی پێنج منداڵ  و پیاوێکی بە تەمەن بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

 ماڵپەڕە جیهانییەكانیش دەڵین، زیاتر لە 3 هەزار و 500 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە غەزە بەهۆی برسێتیەوە لە مردن نزیكبونەتەوەو نزیكەی 290 هەزار كەسی دیكەش لە لێواری مردندان

بەپێی راپۆرتێک کە رێکخراوە نا حکومییەکان و ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەیان کردووە:" سەرجەم دانیشتوانی کەرتی غەزە کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبێت دۆخیان زۆر مەترسیدار بووەو و برسێتی و، نەبوونی هیج پێداویستییەکی سەرەتایی هەڕەشە لە ژیانی هەموویان دەکات".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسرائیل نزیکەی پێنج مانگە بەردەوامە لە رێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی شیری منداڵان و تەواوكەرە خۆراكییەكان و هەموو جۆرەكانی هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی غەززە کە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی ژن و منداڵ و گەورەو بچوکی کەرتەکە دروستکردووە.

مەحمود سەقە سەرۆكی ئاسایشی خۆراكی ئۆكسفام لە كەرتی غەزە ئاشكرایكردوە، هەموو جیهان بەشدارن لە برسیكردنی خەڵک و منداڵانی غەزە بە نەگرتنەبەری هیچ رێوشوێنێك دژی ئەو گەمارۆیەی كە زیاتر لە پێنج مانگە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەسەر خەڵكی غەززەدا سەپێندراوە

هاوکات لەنوێترین پێشهات بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتالیاو ژاپۆن، ئوسترالیا، كەنەداو دانیمارك و ژمارەیەك وڵاتی تر ئیمزایان لەسەر بەیاننامەیەكی هاوبەش كردو داوای بەپەلە ڕاگرتنی جەنگی غەززە دەکەن

ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو نمونەی ئیسرائیل لە پێدانی هاوكارییە مرۆییەكان بە خەڵكی غەززە پەیڕەوی دەكات "مەترسیدارەو ناسەقامگیریی زیاتر دەكات و ؛ خەڵكی غەززە لە شكۆی مرۆڤایەتیی بێبەش دەكات". 

بەگوێرەی دواین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لەدوای 7ی ئۆكتۆبەری 2023، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە 59 هەزارو 29 كەس كوژراون و 142 هەزارو 135 كەسی تر برینداربوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە