پارێزی خواردن کاریگەری هەیە لەسەر نەمانی بەردی گورچیلە؟

2025-08-13  291 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە دەڵێت: پارێزکردن بەشێکی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە بە تایبەت لەو کەسانەدا کە زوو زوو بەرد درووست دەکەن.

د.کاوە فەقێ ڕەحيم پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات پارێزی خواردن کاریگەری هەیە لەسەر نەمانی بەردی گورچیلە یان نا.

دەقی نووسینەكەی :-

پارێزکردن بەشێکی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە بە تایبەت لەو کەسانەدا کە زوو زوو بەرد درووست دەکەن، ئەم چەند ڕێنماییەی خوارەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی، کە لە ماوەیەکی کەمدا گورچیلەیان بەرد درووست دەکاتەوە:

١- ئاو خواردنەوەی زۆر: ئەبێت نەخۆش لە کاتی هاوین و گەرمادا ٢-٣ لیتر ئاو بخواتەوە.

٢- خۆپاراستن لە گەرما و وشکبوونەوەی جەستە، ئەگەر یەکێ ئیشەکەی لە شوێنی گەرمدا بوو دەبێت ئاو و شلەمەنی زۆر زیاتر بخواتەوە.

٣-کەمکردنەوەه خواردنی خوێی زیاد: واتە نەخۆش ئەبێ خواردنی سوێر نەخوات و خوێی زیادە لەسەر سفرەی بەکارنەهێنێت.

٤- زۆر کەمکردنەوەی یان نەخواردنی گۆشت هەرسێ جۆرەکەی ( مریشک، ماسی، ئاژەڵ).


   ئەمانەش بخوێنەرەوە