زەیتی گوێزی هیندی خانە شێرپەنجەییەکان لاواز دەکات
2025-09-03
356 جار خوێنراوەتەوە
تازەترین توێژینەوە لەبارەی گوێزی هیندیی دەڵێت، پێکهاتەیەکی نێو زەیتی گوێزی هیندی، خانە شێرپەنجەییەکان لەنێو دەبات.
توێژینەوەیەکە لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەرانی وڵاتانی هیندستان، نەیجیریا، میسر، بەریتانیا و ئەڵمانیاوە ئەنجامدراوە، ئاشکرای دەکات کە پێکهاتە بایۆئەکتیڤەکانی نێو زەیتی گوێزی هیندیی خاو توانای لاوازکردنی خانە شێرپەنجەییەکانیان هەیە.
بەپێی توێژینەوەکە، زەیتی گوێزی هیندیی خاو و پێکهاتە سەرەکییەکەی کە بە "ترشی لۆریک" ناسراوە، بە شێوەیەکی هەڵبژاردەیی هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان و هانیان دەدات بۆ لەناوچوون، بەبێ ئەوەی زیانێکی زۆر بە خانە تەندروستەکان بگەیەنێت.
دکتۆر ئیمان عوسمان، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت: زەیتی گوێزی هیندیی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چەندین جۆری شێرپەنجە هەبووە، لەوانە شێرپەنجەی سییەکان، مەمک، ، دەم، کۆڵۆن و جگەر.
|