گۆشتی زیادەی چاو چییە؟
2025-10-26
582 جار خوێنراوەتەوە
گۆشتی زیادەی چاو حاڵەتێکی باوە و پێی دەوترێت تریجیەم (Pterygium) کە بریتییە لە گەشەکردنی شانەی زیادە لەسەر سپیایی چاو.
پیویستە بزانرێت کە تریجیەم تەنها کێشەیەکی جوانی نییە، بەڵکو ئەگەر پشتگوێ بخرێت، دەتوانێت چەندین ناڕەحەتی دروست بکات و کاریگەری لەسەر بیناییت هەبێت.
هەروەها چارەسەر زۆر ئاسان و کاریگەرە بە نەشتەرگەرییەکی سادە و سەلامەت کە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام دەدرێت، دەتوانیت بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەم کێشەیە بکەیت و چاوەکانت بگەڕێنیتەوە بۆ دۆخی سروشتیی خۆیان.
|