ناکۆکییەکی تووند کەوتووەتە نێوان لاپۆرتا و فلیک
2 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەیەک کامپ نۆ دەهەژێنێت و ناکۆکییەکی تووند لە نێوان خوان لاپۆرتا و هانزی فلیک دروست بووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکە، پێش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەکانی زستانە!.
ململانێی نێوان ویستی سەرۆک و دیدگای راهێنەر بۆ داهاتووی ئەندریاس کریستنسن بەردەوامە. سەرۆک دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت یاریزانەکە لەناو تیپەکەدا بمێنێتەوە، لەکاتێکدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە سوورە لەسەر دوورخستنەوەی دەستبەجێی و راگرتنی پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
یانە کەتەلۆنییەکە رووبەڕووی بڕیارێکی چارەنووسساز دەبێتەوە سەبارەت بە داهاتووی کریستنسن، کە داهاتوویەکی تەمومژاوی مشتومڕێکی زۆری لەنێوان دەستەی هونەری و کارگێڕیی یانەکەدا دروست کردووە. خوان لاپۆرتای سەرۆک گوشارێکی زۆر دەکات بۆ مانەوەی، لەکاتێکدا هانزی فلیکی راهێنەر هێشتا دوودڵە، ئەمەش داهاتووی پێکهاتەی تیپەکە دەخاتە مەترسییەوە.
وردەکارییەکان
بەرگریکارە دانیمارکییەکە کە لەم دواییانەدا تووشی پێکانێکی سەخت بووە (پچڕانی نیمچەیی بەستەری خاچی لە ئەژنۆی چەپیدا)، ئەمەش بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریگاکان دووری دەخاتەوە، واتا بەکردەیی لە تەواوی ئەم وەرزە بێبەش دەبێت. جگە لەوەش، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت، ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
لاپۆرتا هەوڵدەدات گرێبەستێکی کورتخایەن بۆ تەنیا یەک وەرز پێشکێش بە کریستنسن بکات، بەمووچەیەکی کەمتر لەوەی پێشتر وەری دەگرت، وەک هەنگاوێکی مرۆیی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پێکانەکەی و پێدانی هەلێک پێی بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.
بەڵام فلیک هێشتا دوودڵە، چونکە لە ئاستی ئەم دواییەی کریستنسن رازی نەبووە، بەتایبەت لەڕووی توانای جەستەیی و زۆری پێکانەکانی رابردووی، ئەمەش وادەکات هەڵوێستی ئەو یەکلاکەرەوە بێت لە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە پێکهاتەی داهاتووی یانەکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە، لاپۆرتا و فلیک ناکۆکن، چونکە سەرۆک سوورە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستنسن و لاپۆرتاش سوورە لەسەر ئەوەی کە نایەوێت ئەو یاریزانە لە پێکهاتەکەیدا بمێنێتەوە.
|