ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا

2026-01-05  1494 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.

پیاوان رۆژانە پێویستییان بە ١٨ میلیگرام ئاسنە و ژنان بە ١٥ میلیگرام، ئەو نیشانانەش کە دەریدەخەن ئاسن لە جەستەدا کەمە بریتین لەمانە، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "عاجل"دا باسکراوە:

-سپیبوونی رەنگی پێست.

-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن

-دڵەکوترێ.

-هەناسەتەنگی.

-ساردبوونی دەستەکان و قاچەکان.

-سەرئێشە.

- سەگێژخواردن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە