ڤیتۆکەی ترەمپ بۆ مالیکی، بەغدا بەرەو کوێ دەبات؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  244 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی "ئیفلاس پێکردنی" عێراق دەکات؟

"ڤیتۆ"کەی ترەمپ بۆ نوری مالیکی، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ پەردە بوو بۆ سیاسیەکانی عیراق و هەمووان تووشی شۆک بوون، بوومەلەرزەیەکی لەناکاوی سیاسی لە بەغدا دروست کردووە. ئەم هەنگاوە تەنیا قسە نییە، بەڵکو "هێڵی سوور"ی ئەمریکایە بۆ داهاتووی حوکمڕانی لە عێراقدا.

لێکەوتە سەرەکییەکانی هەڕەشەکەی ترەمپ بۆ نوری مالیکی چەند دەرەنجامێکی مەترسیداری لێدەکەوێتەوەو کە گرنگترینیان بە ناراستەوخۆ هەڕەشەی "ئیفلاس پێکردنی" عێراق دەکات.

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی بڕینی هەموو هاوکارییەکانی کردووە. ئەمە تەنیا چەند ملیۆن دۆلارێکی هاوکاری سەربازی نییە، بەڵکو مەترسییە بۆ سەر داهاتی نەوت چونکە هەموو پارەی نەوتی عێراق لە نیویۆرکە و ترەمپ دەتوانێت بە ئاسانی ئەو پارەیە بلۆک بکات، ئەوەش واتە نەمانی مووچە و وەستانی ژیان لە عێراقدا.

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کردووە گەر عێراق سنوورێک بۆ هەژموونی ئێران دانەنێت، ڕەنگە دەستبەسەرداگرتن یان سنووردارکردنی ناردنی دۆلار بۆ عێراق وەک فشارێک بەکاربهێنێت کە ئەوەش بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێ و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر گرانبوونی شت و مەک و بازارەکان دەبێت.

هەروەها دەڵێت ئەگەر نوری مالیکی بێتەوە سەرۆک وەزیران، ئێمە دەڕۆین و عێراق بۆ "شکست و پاشاگەردانی" جێدەهێڵین.

هەرچەندە نوری مالیکی لە سەرەتادا بە تووندی وەڵامی دایەوە بەڵام لایەنە شیعەکان دەزانن ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لەم کاتەدا، باجەکەی زۆر قورس دەبێت.

ئەم ڤیتۆیەی ترەمپ لەلایەکی دیکەوە هێزێکی داوە بەو کەسایەتییانەی کە میانڕەون یان نزیکن لە ئەمریکا (وەک محەمەد شیاع سوودانی یان کاندیدە نوێیەکان).

ئێستا ململانێیەکی توند هەیە؛ ئایا شیعەکان مل بۆ داواکەی ترەمپ دەدەن، یان بە کاندیدکردنەوە نوری مالیکی دەچنە ناو جەنگێکی ئابووری و سیاسی کراوە لەگەڵ واشنتۆندا کە کەس نازانێت داهاتووی عێراق بەرەو کوێ دەبات؟

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە