ئێران کۆتاییهاتنی هێرشەکانی دژی ئیسرائیل راگەیاند

1     کاتژمێر پێش ئێستا  48 جار خوێنراوەتەوە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران، راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دژی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت. ئەم بڕیارە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی دێت کە تاران وەک وەڵامێک بۆ ئیسرائیل ناوزەدی کردبوو.

لە راگەیێندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەک پاڵپشتییەک بۆ خەڵکی لوبنان، وەڵامێکی ئازاربەخشیان داوەتەوە بەو کارە نایاسایی و خراپەکارییانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان و ناوچەی زاحییە ئەنجام دراون.

دەشڵێت، ئەم هێرشانە بە پاڵپشتیی ئەمریکا کراون و وەڵامەکەی شەوی رابردوو دەبێت ببێتە وانەیەک بۆ ئیسرائیل و پارێزەرەکانی.

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم ساتەوە پڕۆسە سەربازییەکان دەوەستێنرێن، بەڵام هۆشداریی تووند دەدات و دەڵێت: "ئەگەر دەستدرێژی و خراپەکارییەکانی ئەو رژێمە بەردەوام بن، بەتایبەتی لە باشووری لوبنان، ئەوا هەنگاوی زۆر تووندتر و وێرانکەرتر لە پێشوو لە رێگەدا دەبن."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە