یلانێکی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی عێراق پووچەڵکرایەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  45 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵیکی تیرۆرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی  و سەربازی حکومەتی عێراق لە بەغدا پووچەڵ کرایەوە کە لەلایەن ئەندامانی حزبی بەعسەوە ڕێکخرابوو

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ئاڵۆزی ئاشکرا کرد کە تێیدا دزە کراوەتە نێو گرووپێکی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو بە ناوی گردبوونەوەی نیشتمانی بۆ ئازادکردن.

ئەرشەد حاکم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ: "15 کەسمان لەو گرووپە دەستگیرکرد کە هەڕەشەیان لە ئاسایشی وڵات دەکرد و سەرکردەی گرووپەکە سێ کەسی راسپاردبوو بۆ تیرۆرکردنی ژمارەیەک کەسایەتی، کە دیارترینیان سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، وتەبێژی فەرمی دەزگاکە و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بەغدا بوون."

ئەرشەد حاکم چۆنێتیی ئاشکراکردنی پلانەکە باسدەکات و ئاماژەی بەوە کرد دەزگاکەیان دزەی کردبووە ناو تۆڕ و کۆبوونەوە تایبەتەکانیان و پێش گەیشتن بە "کاتژمێری سفر" و جێبەجێکردنی پیلانەکەیان، سەرجەم ئەو ئەندامانەی حزبی بەعسیان بە بەڵگەی تەواوەوە دەستگیرکردووە. 

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە تێوەگلاون لەو گرووپە و رایگەیاند: "ئێوە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵدان، پەیاممان ئەوەیە کە واز لەو کارانە بهێنن."

لەبارەی پەیوەندییان بە دەزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەرشەد حاکم رایگەیاند هەماهەنگییەکی بەهێز و رۆژانە لەنێوان ئەوان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و تەنانەت لە دۆسیەی حیزبی بەعسی قەدەغەکراویشدا هاوکارییەکی گەورە لەنێوان هەردوولادا هەیە

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە