وەزارەتی دارایی: عێراق زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری هەرێمی بڕیوە
2026-06-25
258 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە ماوەی حەوت ساڵدا، حکموەتی عێراق زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری کوردستانی بڕیاوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی ڕابردودا تەنها لە 42٪ پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجە ناردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەپێی داتاکان کە لە پەرتووکی کارو چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی 2019 تا 2025 بە خشتەو زانیاری ورد بڵاو کراوەتەوە، لە حەوت ساڵی ڕابردودا لەکۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستان بووە دوای دەرکردنی خەرجیەکانی سیادی و حاکیمە، حکومەتی فیدراڵ تەنها 33 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووەو زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێم بڕیوە، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجیەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان نەناردووە”.
|