لە 10 شوێنی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

2026-07-30  299 جار خوێنراوەتەوە

لە یەک کاتدا لە 10 شوێنی هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە و گەورەرتینیشیان ئەوەیە کە لە ڕێگەی هەولێر-کەرکووک لە کۆگای پێداویستی ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەیەک کاتدا لە 10 شوێنی جیاوازی هەولێر ئاگر کەوتۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکانن.

شاخەوان سەعید ڕاشیگەیاند، ئاگرەکەی ڕێگەی کەرکووک-هەولێر، کۆگای پێداویستیەکانی ئۆتۆمبێلی گەورەیە، بەڵام بەهۆی بەهێزی باوە زۆر تەشەنەی کردووە و بەردەوامین لە هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

بەهۆی چڕی دوکەڵەکەوە رێگەی هەولێر - کەرکوک بە رووی شۆفێراندا داخراوە. لە ئەنجامی رووداوەکەشدا تا ئێستا 2 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە