بەهۆی تەقینەوەیەک لە هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
2026-08-31
279 جار خوێنراوەتەوە
تەقینەوەیەک لە گەوڕێک لە نزیک گوندی کانی ماران لە سنووری هەڵەبجە روویدا. پۆلیس دەڵێ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "لە تەقینەوەکەدا دوو کەس کەوتوونەتە ژێر دار و بنمیچی گەوڕەکەوە و گیانیان لەدەستداوە".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، نازانن بریندار هەیە یان نا. وتیشی: "تەقینەوەکە بەهۆی گولـلە تۆپەوە بووە، کە دوو کەس دەستکارییان کرووە و پێیاندا تەقیوەتەوە".
ئەو دووکەسەی گیانیان لەدەستداوە هەردووکیان رەگەزی نێرن، یەکێکیان لە دایکبوونی 1990 و ئەوی دیکە لەدایکبووی 1988ـە. وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: "هەردوو تەرمەکە رەوانەی دادپزیکشی کراون".
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە.
|