ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە حوسییەکان دەکات کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت
52 خولەک پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند، داوا لە حوسییەکان دەکات بەپەلە سەرجەم هێرشەکانیان ڕابگرن و کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێنن، دەشڵێت: پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بۆ چارەسەری گونجاو بگەڕێین.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دۆخی یەمەن و گەرووی بابولمەندەب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوا لە حوسییەکان دەکەین بەپەلە سەرجەم هێرشەکانیان ڕاگرن و کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێنن، پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بۆ چارەسەری گونجاو بگەڕێین.
ئەنجومەنەکە داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە بەشداربن لە پێناو هێنانەکایەی گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی یەمەن، لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی.
جێگەی باسە، گەرووی بابولمەندەب یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری نەوت و کاڵای بازرگانیی جیهان لەو ڕێگەیەوە دەگوازرێتەوە، بۆیە بەردەوامی هێرشەکانی حوسییەکان زیانێکی زۆر لە ئابووری ناوچەکە دەدات.
|