جیاوازی نێوان کێشەی قۆڵۆن و نەخۆشی سیلیاک چییە؟

2025-05-05  279 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشی سیلیاکی کاردانەوەی بەرگری خۆکارانە بەرامبەر بە گلوتین (پرۆتینێکە لە گەنم، جۆ) هەیە، بەڵام نەخۆشی قۆڵۆن دەکرێت بەهۆی هەوکردن، فشار یان کێشەی پێکهاتەیی ترەوە بێت.

‏‎د. دیاری نیهاد ‏‎پزیشکی پسپۆرى نه‌شته‌رگه‌ری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات، چۆن جیاوازی بکەین لە نێوان کێشەی قۆڵۆن و نەخۆشی سیلیاک و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

بەپێی هۆکار

نەخۆشی سیلیاکی: کاردانەوەی بەرگری خۆکارانە بەرامبەر بە گلوتین (پرۆتینێکە لە گەنم، جۆ) هەیە.

نەخۆشی قۆڵۆن: دەکرێت بەهۆی هەوکردن، فشار یان کێشەی پێکهاتەیی ترەوە بێت.

نیشانەکان

نەخۆشی سیلیاک

سکچوونی درێژخایەن یان قەبزی

ئاوسانی سک و غازات

دابەزاندنی کێش

شەکەتی

پەڵەی پێست

کەمی ماددەی خۆراکی (ئاسن، B12)


نەخۆشییەکانی قۆڵۆن :

ئاوسانی سک، گرژبوونی سک، ناڕەحەتی

لە نەخۆشی کرۆن (نەخۆشییەکی قۆڵۆنە) خوێن لە پیساییدا، ئازاری توندی سک، سکچوون، دابەزینی کێش

نەخۆشی سیلیاکی: نەخۆشییەکی درێژخایەنە و پێویستە بە بەردەوامی خۆراکی بێ گلوتین بخۆیت.

نەخۆشی قۆڵۆن: دەتوانێت درێژخایەن بێت یان کاتی (بەهۆی هەوکردن).

مەترسییە درێژخایەنەکان

نەخۆشی سیلیاک: بەدخۆراکی، پووکانەوەی ئێسک، نەزۆکی، لیمفۆمای ڕیخۆڵە (ئەگەر چارەسەر نەکرێت).

کێشەکانی قۆڵۆن:

هیچ زیانێک بە ڕیخۆڵەکان ناگات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە