مەسرور بازرانی: لە بارەی مووچەوە نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
297 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە ڕایگەیاند، ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئەوەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نامەی بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە.
دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی حکومەتی هەرێم:
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند"گرنگە بە پرسی موچە دەست بە قسەکانم بکەم لەم کۆبونەوەیەدا ".
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەکرد پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|