ئەستێرەیەکی ریال مەدرید هەڕەشە لە ئەلۆنسۆ دەکات

6   کاتژمێر پێش ئێستا  24 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید پەیامێکی یەکلاکەرەوەی ئاراستەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری دەکات و پێیدەڵێت "یان لە جامی جیهانیی یانەکاندا بەسەرەکی یاریدەکەم، یان دەستبەجێ یانەکە جێدەهێڵم!".
 
ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ یەکەم یاریی خۆی لەجامی جیهانیی یانەکاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بەڕێوەدەچێت، یانەکە هیوایەکی گەورەی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەو جامەی کە بۆ یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت. 
 
چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر هەر لە یارییەکەی ئەمڕۆوە هەوڵێکی چڕدەدات بۆ ئەوەی تیپەکە لەگەڵ ئەو شێوازە نوێیەی یاریکردن رابێت کە لەکاتی پەیوەندیکردنی بە یانە سپیپۆشەکەوە هەوڵی بۆ دەدات، بەڵام وادیارە رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی کێشەی بۆ دروست دەکات.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید، راهێنەرەکە ئاگادارکردنەوەیەکی روونی لە رۆدریگۆوە پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی کە دەیەوێت لە پاڵەوانێتییەکەدا بەسەرەکی یاری بکات، ئەگەرنا ئەم هاوینە بڕیاری رۆیشتن لە مەدرید دەدات. 
 
یاریزانە بەرازیلییەکە دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام مەرجی ئەوەیە کە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەی ئەلۆنسۆ بێت، بەتایبەتی لە هێڵی باڵی راستدا، کە هەمیشە یاریزانی سەرەکی بووە لە سەردەمی کارلۆ ئەنچێلۆتیدا.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە رۆدریگۆ هەڵوێستی خۆی راستەوخۆ بە راهێنەرە باسکییەکە راگەیاندووە، تاوەکو بتوانێت بڕیاری گونجاو بدات.
 
ئەگەر ئەلۆنسۆ بڕیاری دا لە جامی جیهانیی یانەکاندا بەسەرەکی یاری پێ نەکات، ئەوا رۆدریگۆ ئەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت، چونکە متمانەی بەڕۆڵی خۆی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێدا نامێنێت. یاریزانەکە نایەوێت لەسەر کورسیی یەدەگ دابنیشێت، چونکە پێیوایە شایەنی زیاترە.
 
ئەگەر رۆدریگۆ بڕیاری رۆیشتن بدات، پێشبینی دەکرێت روو لە پرێمەرلیگی ئینگلیزی بکات، کە یانە گەورەکانی وەک ئارسیناڵ، چێڵسی و مانچێستەر سیتی گرنگییەکی زۆر بە تواناکانی دەدەن. دەگوترێت میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکە، هەرچەندە رۆدریگۆ داوای مووچەیەکی زۆر بەرز دەکات، کە لەوانەیە ئەمە گفتوگۆکان ئاڵۆز بکات.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە