تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کردەوە
12 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
تـورکیـا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گهشته ئاسمانییهکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی )دا کردەوە.
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ) بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ 15ی10ی 2025 (دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا) ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
راشیگەیاندووە: لەم روانگەیەوە، (دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا) گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە .
لەکۆتایی راگەیەنراوەکەشدا بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ) ئاماژەی بەوەشکرد: بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان رێکبخەنەوە.
|