پێنج شەرڤان لە شێخ مەقسود چالاکیی فیداییان ئەنجامدا
14 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
پێنج ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ كه پێكهاتون له هاوار، دڵبرین، فەراشین، دەنیز و ڕۆژبین لە دژی گروپه چهكدارهكانی لە گەڕەکی شێخ مهقسود 'چالاکیی فیدی'یان ئەنجامدا و شەهیدبون.
سهرچاوهكانی رۆژاڤای كوردستان رایانگهیاند، "لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، بەرخۆدانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دژی گروپە چهكدارهكانی حکومەتی ڕاگوزەرەی سوریا و چەتە پەروەردەکراوەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و پێنج شهڕڤان چالاكیی فیداییان ئەنجامدا".
بە گوێرەی سەرچاوەکان، "پێنج ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوەکانی دڵبرین، فەراشین، دەنیز و ڕۆژبین لە دژی چەتەکان چالاکییەکی فیدایی کاریگەریان ئەنجامداوە و بە گورزێکی کوشندە ڕێگرییان لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی گرتوە و گەیشتن بە شەهادەت".
روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، "هێزهكانی سهر به حكومهتی سوریا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە گرنگەکان و ناوهنده پزیشکییەکان له حهلهب، ئەوەش لەکاتێکدایە کە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوی ئەو گەڕەکە بكهن، بە پێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن میدیای دەوڵەتی سوریاوه بڵاودەکرێنەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، میدیاکانی لایەنگری حکومەتی راگوزهر هەڵمەتێکی سیستماتیکی زانیاری هەڵەیان دەستپێکرد، کۆنتڕۆڵی تەواوی هێزەکانی حکومەتیان بەسەر گەڕەکەکەدا ڕاگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا دۆخی سەربازی لەسەر زەوییەکە دیاری نەکراوە.
بهگوێرهی روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دروستکردنی بڕوایەکی میدیایی کە پێش ئاگربەستێکی ئەگەری ئەنجامدرا و هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی تۆم باراک، نێردهی تایبهتی ئهمریكا بۆ سوریا.
|