سوپای ئێران: چاودێری وردی جموجوڵەکانی دوژمن دەکەین
14 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئێران رایگهیاند، دوژمن کە لە دوایین شەڕی خۆیدا دەستەکانی بە خوێنی گەلەکەمان سور دهكات، بە بیانوی پاراستنی گەلی ئێران هەوڵی هاندان و دروستکردنی فیتنە لە ناوخۆی وڵاتمان دەدات.
سوپای ئێران ئهمڕۆ شەممە له بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، "لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئاسایش بە پشتیوانیی قەوارەی زایۆنی و تاقمە تیرۆریستییەکان، پاسەوانی بەرژەوەندی و ئاسایشی میللەت دەبین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "گەلی هۆشیار و خۆڕاگرمان دەبێت بە وریا و یەکگرتویی بمێنێتەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانانە و پوچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی دوژمن".
ئهوهش هاتوه، "بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی جموجوڵەکانی دوژمن لە ناوچەکە و کاردەکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، ژێرخانی ستراتیژی، و سەروەت و سامان".
ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا لهمیانی لێدوانێكدا لهبارهی خۆپیشاندانهكانی ئێران وتی، "خەڵک دەست بەسەر شارەکاندا دەگرن، منیش زۆر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەم، کاتێک دەست دەکەن بە کوشتنی خەڵک دەستوەردان دەکەم"، جەختیشی لەوە کردەوە "هەر هێرشێک بۆ سەر خۆپیشاندەران بە وەڵامی توندی ئەمریکا بەرەوڕو دەبێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، دەستێوەردانی ئەگەری مەرج نییە بە مانای ناردنی هێزی زەمینی بێت، بەڵام دوپاتیکردەوە "واشنتن توانای ئەوەی هەیە لێدانی زۆر بەهێز لەو شوێنانەی کە ئازاری هەیە ئەنجام بدات"، ئهوهش ئاماژەیە بۆ بژاردەی سەربازی یان ئابوری یەکلاکەرەوە.
|