لە شەڕەکەی حەلەب زیاتر لە 300 کورد دەستگیرکراون

7   کاتژمێر پێش ئێستا  53 جار خوێنراوەتەوە

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی حەلەبەوە، زیاتر لە 300 هاووڵاتی کورد لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەستگیرکراون، ئەمەش بە وتەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا کە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس کردووە.
 
بە وتەی ئەو بەرپرسە، ئەوانەی دەستگیرکراون شەڕڤان و ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن، کە دوو گەڕەکە کوردنشینەکەیان دەپاراست.
 
هەروەها باسی لەوە کردووە، 400 شەڕڤانی کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەوە گوێزراونەتەوە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
 
ئەو بەرپرسە، بە فرانس پرێسی وتووە، "360 شەڕڤانی کورد، لەگەڵ 59 بریندار" لە گەڕەکی شێخ مەقسوودەوە گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە