ئێران: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، بنکە و کەشتییەکانی دەکەینە ئامانج

7   کاتژمێر پێش ئێستا  31 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە کاتێکدا خۆپێشاندان لە وڵاتەکە بەردەوامە، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر تاران، ئەوا ئەوان بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانیان دەکەنە ئامانج.
 
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی پەرلەماندا وتی، "لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکادا، زەوییە داگیرکراوەکان،" کە مەبەست لێی ئیسرائیلە و "بنکەکانی سوپای ئەمریکا و کەشتیوانی، دەبنە ئامانجی رەوای ئێمە."

ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوام هەرەشەی دەستوەردان لە ناو ئێراندا دەکات و بە ئاشکرا پشتیوانی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی ئێران و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران دەکات تەنانەت هەرەشەی بۆردوومان و هێرشی سەربازیش لە تاران دەکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە