بەڕێوەبەری بانکێک بە پێنج ساڵ زیندانکیردن سزا درا

2   کاتژمێر پێش ئێستا  19 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، دادگای تاوانەکانی دیالە سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵیی پارێزگاکە دەرکردووە، ئەوەش بە تاوانی ئەوەی "زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە."
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی دیالە سزای 5 ساڵ زیندانیی بە شێوەی ئامادەنەبوو بۆ محەممەد رەفیق زوهێر، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی لە دیالە دەرکرد، بەپێی مادەی 340ی یاسای سزادان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسە کاتێک بەرپرس بووە، بەبێ ئاگاداریی هاووڵاتییەک، قەرزێکی کشتوکاڵیی بەناویەوە وەرگرتووە و دواتر پارەکەی نەگەڕاندووەتەوە، بەوەش زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە.
 
دادگا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانی تاوانبارەکەی دەرکردووە.
 
رۆژی 18-01-2024، هەمان دادگا سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بەشێوەی ئامادەنەبوون بۆ سەعد نەسڕ عەلوان، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە دەرکرد، ئەوەش بە تاوانی "زیانگەیاندنی ئەنقەست بە موڵکی گشتی."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە